17/10/2018 08:51 AM

دەست بەسەر تەماتەو جگەری خراپبوودا دەگیرێت

له نێو عەلوەی كەلار لیژنەكانی قایمقامیەتی كەلار دەستیان گرت بەسەر 20 تۆن تەمانەی خراپ و لە ژێرەوەی بارە تەماتەكەش بڕێكی زۆر جگەری بەستوو دەستی بەسەردا گیرا كە بەسەرچووەو هاوكات قەدەغەشە.

ڕۆژى 16-10-2018 لەكاتی پشكنینی عەلوەی كەلار لەلایەن لیژنەكانی قایمقامیەتی كەلارەوە، لەنێو دوو ئۆتۆمبیلی بارهەڵگردا 20 تۆن تەماتەی خراپ دەستی بەسەردا گیرا كە بەپێی رێنماییە تەندروستییەكان شیاو نەبوون بۆ خواردن.

لەكاتێكدا لەنێو بارهەڵگرەكان بارەكە هێنرانە خوارەوە، لە ژێرەوەی تەماتەكان بڕی 518 كیلۆ جگەری مریشك دەستی بەسەردا گیرا كە بەسەرچووەو هاوكات جگەری بەستوو قەدەغە، ئەمە جگەلەوەی بەشێوەی نهێنی لە ژێرەوەی بارەكان دانرابوون بۆ ئەوەی لە بازارەكانی كەلار ساغی بكەنەوە.

لەلایەن لیژنەكانەوە هەموو ئەو تەماتەو جگەری بەستووە لەنێوبران و هاوكات بە بڕیاری قایمقامی كەلار هەریەكەو بەبڕی 500 هەزار دینار غەرامە كران و روبەرووی یاساش دەكرێنەوە.


خاك - راگەیاندنی قایمقایەتی كەلار





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved