به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی وه‌رزی سه‌رماو بارانبارین به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی چه‌ند رێنماییه‌كی گرنگ ده‌داته شۆفێران. ساڵانه زیاتر له 950 هه‌زار ڕووداوی هاتوچۆ به‌هۆی ته‌ڕبوونی شه‌قامه‌كانه‌وه له ئه‌مریكادا ڕووده‌ده‌ن، له‌م ژماره ڕووداوه‌ش نزیكه‌ی 4 هه‌زارو 700 كه‌س گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن و 384 هه‌زار كه‌سیش بریندارده‌بن. شۆفێریكردن له‌كاتی بارانباریندا وه‌ك له كاته‌كانی تر ئه‌سته‌متره‌و پێویستی به شاره‌زایی و هونه‌ری زیاتره بۆ ده‌ربازبوون له ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ، بۆیه ئێمه لێره‌دا شه‌ش ڕێنمایی ده‌خه‌ینه به‌ردیدی به‌ڕێزتان بۆ ئه‌وه‌ی جێبه‌جێی بكه‌ن و به‌وهیوایه‌ی به‌دووربن له ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ. 1- بیرت بێت زۆرجار زۆرێك له شۆفێره‌كان به‌بێ ئاگايی شۆفێری ده‌كه‌ن، كاتێكيش بارانده‌بارێت ناتوانن واز له بیركردنه‌وه‌كانیان بهێنن یان بیركردنه‌وه‌كانیان بۆ ڕێكناخرێت، بۆیه كاتێك بارودۆخ گونجاو نه‌بوو شۆفێره‌كان پێویسته زۆر به‌ئاگابن بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌باش بن بۆ ئه‌و شتانه‌ی كه ڕووده‌ده‌ن له‌چوارده‌وریان. 2- پێویسته لایته‌كانی ئوتومبیله‌كه‌ت دابگیرسێنیت له‌كاتی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی بینین به‌هۆی بارانبارینه‌وه. هه‌روه‌ها پێویسته فڵچه‌ی جامه‌كانت كاربكه‌ن و ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌ك هه‌بوو له لاستیكه‌كه‌ی یان ئامێره‌كه‌دا به‌زووترین كات بگۆڕدرێت. 3- ئاگاداری خلیسكاندن به. ئه‌مه ڕاستییه‌كه كه له‌كاتی بارانباریندا لێخشاندنی تایه‌كان له‌گه‌ڵ ئاودا زیاتر ده‌بێت وه‌ك له جاده‌كه، ئه‌مه‌ش ئه‌بێته هۆی خلیسكاندنی سوارڕه‌وه‌كه به‌بێ ئه‌وه‌ی بتوانی كۆنترۆڵی بكه‌یت، له كه‌شی بارانباریندا خلیسكان ئه‌گه‌ری زۆره ڕووبدات، بۆ ئه‌م حاڵه‌ته له ته‌نها 27 میللی لیتر باران و ڕۆشتن به خێرایی 60كلم له سه‌عاتێكدا ڕووده‌دات، ئه‌گه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته ڕوویدا ته‌نها له‌سه‌رخۆبه‌و ستێرنی (سوكان) ئوتومبیله‌كه به‌توندی بگره‌و هێواش هێواش پێ بنێ به پایده‌ری ستۆپدا تا دووباره كۆنترۆڵی ئوتومبیله‌كه‌ت ده‌كه‌یته‌وه. 4- دیاریكردنی خێرایی (تحدید سرعه Cruise control) له‌كاتی بارانبارین و به‌فردا بیكوژێنه‌ره‌وه چونكه دیاریكردنی خێرایی له‌مكاتانه‌دا واده‌كات كۆنترۆڵی ئوتومبیله‌كه‌ت له‌ده‌ستبده‌یت، له‌وانه‌یه تۆ وابیربكه‌یته‌وه كه هاوكاریت ده‌كات و له خێراییه‌كی دیاریكراودا ده‌تهێڵێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئوتومبیله‌كه‌ت بخلیسكێت و دیاریكردنی خێراییت كارپێكردبێت له‌مكاته‌دا ئوتومبیله‌كه‌ت خێراتر ده‌بێت و ڕه‌نگه زیانه‌كان زۆر زیاتر بكات. 5- خێراییه‌كه‌ت كه‌مبكه‌ره‌وه، هێماكانی دیاریكردنی خێرایی بۆ بارودۆخی جیاجیا دانراون، كاتێك ئاستی بینین باشه‌و شه‌قامه‌كه قه‌ره‌باڵغ نییه مانای ئه‌وه نییه خێرا بڕۆیت چونكه له‌كاتی بارانباریندا پێویستت به ماوه‌یه‌كی زیاتر ئه‌بێت بۆ وه‌ستاندنه‌وه‌ی ئوتومبیله‌كه‌ت، بیرت بێت تا هێواشتر شۆفێری بكه‌یت سه‌لامه‌تتر ده‌بیت و له‌كاتی ڕووداوێكی نه‌خوازراودا زیانه‌كان كه‌متر ده‌بن. 6- پێویسته به‌رده‌وام ئاگاداری ئوتومبیله‌كه‌ت بیت كه هیچ كێشه‌یه‌كی مه‌رجه‌كانی توندوتۆڵی تیادا نه‌بێت، تا ئوتومبیله‌كه‌ت بێ كێشه‌تر بێت ژیانت پارێزراوتر ده‌بێت. خاك - س: ماڵپه‌ری هاتوچۆی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure