22/10/2018 09:56 AM

لامبۆرگینی یه‌كه‌م ئۆتۆمبێلی هایبریدی به‌رهه‌مده‌هێنێت

لامبۆرگینی به‌مزووانه‌ یه‌كه‌م ئۆتۆمبێلی هایبریدی خۆی به‌رهه‌مده‌هێنێت. تائێستا ناوی ئۆتۆمبێله‌كه‌ ڕوون نییه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی زانراوه‌ له‌وانه‌یه‌ ناوی یونیكۆی لێبنرێت. ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ ته‌نها ژماره‌یه‌كی كه‌می لێ به‌رهه‌مده‌هێنرێت و نرخه‌كه‌ی 2.5 ملیۆن دۆلار ده‌بێت.

ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ كه‌ڵك له‌ مه‌كینه‌ی 6.5 لیتری V12 وه‌رده‌گرێت كه‌ ده‌توانێت 789 ئه‌سپه‌هێز به‌رهه‌مبهێنێت و له‌گه‌ڵ مۆتۆڕێكی ئه‌لیكتریكی كه‌ 49 ئه‌سپه‌هێزی تر به‌رهه‌مده‌هێنێت كۆی گشتی هێزی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ بگه‌یه‌ننیه‌ 838 ئه‌سپه‌هێز. ڕواڵه‌تی ڕازاوه‌ی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ شتێكی هاوشێوه‌ی ئاڤێنتادۆر ده‌بێت، هه‌رچه‌ند له‌باری دیزاینیشه‌وه‌ چاوه‌ڕێ ده‌كرێت هه‌نگاوێك به‌ره‌وپێش بچێت.

تائێستا كاتی خرانه‌ بازاڕی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌، به‌ڵام پێده‌چێت له‌ مانگی مارسدا له‌ جنێڤ بخرێته‌ڕوو.

خاك – ئا/ سه‌مه‌د كورده‌ 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved