24/10/2018 10:44 AM

كۆمپانیای فۆرد ئۆتۆمبێلی خۆئاژۆ تاقیده‌كاته‌وه‌

كۆمپانیای فۆرد ئاشكرایكرد كه‌ له‌به‌رنامه‌یدایه‌ له‌ شاری واشنتۆن ئۆتۆمبێلی خۆئاژۆ تاقیبكاته‌وه‌. پێشتریش فۆرد له‌ دیترۆیت، پیتزبۆرگ و مه‌یامی تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتووی ئه‌مجۆره‌ ئۆتۆمبیلانه‌ی بووه‌. ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌رمایه‌گوزاری هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ ئارگۆ AI به‌بڕی یه‌ك ملیار دۆلار. پڕۆسه‌ی ده‌رهێنانی نه‌خشه‌كانی شاره‌كه‌ به‌ وردبینی زۆره‌وه‌ پێشتر ته‌واوبووه‌.

كۆمپانیای فۆرد به‌پێی پلانێك كه‌ هه‌یه‌تی له‌ ساڵی 2021دا ئۆتۆمبێلی خۆئاژۆ ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌.

ماركبای به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیاكه‌ ده‌ڵێت: هاتنی ئۆتۆمبێله‌ خۆئاژۆكان هه‌ل ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ كه‌سانێك كه‌ ده‌ستیان ناگاته‌ سیستمی هاتوچۆی گشتی كه‌ به‌ ساده‌یی بچنه‌سه‌ر ئیش و كاره‌كانیان و هه‌روه‌ها ڕێگه‌یه‌كی نوێیه‌ بۆ داواكردنی خۆراك و كاڵاكانی تر. سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م ئۆتۆمبێلانه‌ واته‌ گۆڕان و چۆنیه‌تی خۆئاماده‌كردنه‌ بۆ ئه‌و گۆڕانه‌ كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگاكان ده‌خاته‌ژێر كاریگه‌رییه‌وه‌.


خاك – سه‌مه‌د كورده‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved