پشتیوان سادق وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند: هه‌وڵی جددی ده‌ده‌ین كه پرۆسه‌ی خوێندن له ئه‌مساڵدا زۆر به‌باشی به‌ڕێوه‌بچێت. له باره‌ی داواكارییه‌كه‌ی یه‌كێتی مامۆستایانیشه‌وه بۆ پێدانه‌وه‌ی پشووی رۆژانی شه‌ممه به مامۆستایان، وه‌زیری په‌روه‌رده رایگه‌یاند: به بۆچوونی ئێمه پێدانی رۆژانی شه‌ممان وه‌ك پشوو به مامۆستایان كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر پرۆسه‌ی خوێندن و ساڵی رابردووش به‌هۆی ئه‌وه‌ی مووچه دواده‌كه‌وت ئه‌و ده‌رفه‌ته‌مان دا به مامۆستایان، به‌ڵام له ئێستادا كه مووچه 30 رۆژ جارێك دابه‌شده‌كرێت، پێویسته پرۆسه‌ی خوێندن له‌لایه‌ن مامۆستایانه‌وه گرنگی زیاتر پێبدرێت و هه‌وڵه‌كان چڕبكرێنه‌وه تا ساڵێكی پڕسوود بۆ خوێندكاران به‌ڕێبكه‌ن. وتیشی: بۆ ئه‌مساڵی خوێندن 168 هه‌زار خوێندكاری پۆلی یه‌ك چوونه‌ته خوێندنگه‌كان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده پێویستی به 410 خوێندنگه هه‌یه، ئه‌گه‌ر خێرخوازان و خاوه‌ن كۆمپانیاكان هاوكارمان نه‌بن ئه‌سته‌مه ئه‌وكاره به‌ته‌نها به حكومه‌ت بكرێت. ئه‌و وتانه‌ی پشتیوان سادق له‌میانه‌ی كردنه‌وه‌ی خوێندنگه‌یه‌ك بوو له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كه له‌لایه‌ن خێرخوازانه‌وه دروستكرابوو، كه خزمه‌تێكی زۆر به منداڵانی پارێزگاكه ده‌كات. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure