11/11/2018 10:10 PM

چێڤرۆلێت سیلڤێرادۆ ZH2 ئۆتۆمبیلێکی سەربازیی نوێ

بەشی بەرگریی جێنێراڵ مۆتۆرز ڤیدیۆیەکی لە ئۆتۆمبیلێکی سەربازیی نوێ بە ناوی چێڤرۆلێت سیلڤێرادۆ ZH2 بڵاو کردووەتەوە. هەروەک ئۆتۆمبیلی بچووکتری کلۆرادۆ ZH2، چێڤرۆلێت سیلڤێرادۆ ZH2یش بە سووتەمەنیی هایدرۆجینی ئیش دەکات و بۆ کارکردن لە هەلومەرجی ئاستەمدا دروست کراوە.


هێزی ئەم ئۆتۆمبیلە لە ڕێگەی بەرەیەکی نوێی سووتەمەنیی خانەییەوە دابین دەبێت کە سێ تانکێری 700 باری سووتەمەنیی هایدرۆجینیی بەکار دەھێنێت و لەم ڕێگەیەوە هێزی کارەبا بۆ پاتریی ئۆتۆمبیلەکە بەرهەم دێت، بەم شێوەیە وزەی پێویست بۆ 643 کیلۆمەتر دابین دەکرێت.


تا ئێستا نەوتراوە کە کەی ئۆتۆمبیلە دەخرێتە بازاڕەوە بەڵام چێڤرۆلێت پێشتر ئەوەی پشتڕاست کردووەتەوە کە بەرەی نوێی سیلڤێرادۆ HD لە ساڵی 2019دا نمایش دەکرێت.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved