زانایانی رێكخراوی دڵی ئه‌مریكی رایانگه‌یاندووه كه قاوه ده‌توانێت ته‌مه‌ن درێژبكات، بۆ خواردنه‌وه‌ی رۆژانه‌ی كوپێك پیاوان سێ مانگ و خانمان مانگێك ته‌مه‌نیان درێژ ده‌بێت. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه له‌پاش خواردنه‌وه‌ی هه‌ر كوپێك 9 خوله‌ك ته‌مه‌ن درێژ ده‌بێت، ئه‌م ته‌مه‌ن درێژبوونه‌وه‌یه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه قاوه توانای دابه‌زاندنی مه‌ترسی گرژبوونی دڵ و جه‌ڵته‌ی مێشكی هه‌یه‌و به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان هه‌ر كوپێك به‌ڕێژه‌ی 8% مه‌ترسی جه‌ڵته‌ی مێشك و به‌ڕێژه‌ی 7% مه‌ترسی گرژبوونی دڵ كه‌مده‌كاته‌وه. جگه‌له‌وه‌ش به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانكۆی كامبرجی به‌ریتانی ده‌ركه‌وتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی رۆژانه 350 میلی‌لیتر قاوه ده‌خۆنه‌وه مه‌ترسی گیانله‌ده‌ستدانی پێشوه‌ختیان به‌ڕێژه‌ی 12% له‌سه‌ر كه‌مبووه‌ته‌وه‌و ئه‌وانه‌ی سێ هێنده ده‌خۆنه‌وه به‌ڕێژه‌ی 18% مه‌ترسیان له‌سه‌ر كه‌مبووه‌ته‌وه. قاوه دژه ئۆكسیده‌و چه‌ندین مادده‌ی تری تێدایه‌و هه‌وكردنی له‌ش كه‌مده‌كاته‌وه‌و ئه‌ركی جگه‌ر چالاك ده‌كات و یارمه‌تیده‌ره بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه هه‌روه‌ها ته‌مه‌ن درێژ ده‌كات. خاك - سیڤا ئازاد س: روسیا توده‌ی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure