له‌گه‌ڵ یه‌كگرتنه‌وه‌ی رووباری لیك و نۆرد له باشوری رۆژئاوای هۆڵه‌ندا، گوندی كیندهردیك ده‌بینیته‌وه كه رێژه‌ی دانیشتوانی ته‌نها 60 كه‌سه‌و تایبه‌تمه‌نده به بوونی رێژه‌یه‌كی زۆری شوێنه‌واری مێژوویی. له‌پاش ئه‌وه‌ی ئه‌م شوێنه‌وارانه‌ی كه هه‌شت ساڵ پێش ئێستا چوونه لیستی یونسكۆوه بۆ كه‌لتووری جیهانی، بوونه جێگای شانازی دانیشتوانی لادێكه له ئێستادا بووه‌ته جێگه‌ی نیگه‌رانی هاووڵاتیان به‌هۆی زۆری رێژه‌ی گه‌شتیاران به‌تایبه‌تی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی كه تایبه‌تمه‌ندی شوێنه‌كه ناپارێزن. به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی، كه گه‌شتیاران ده‌گه‌نه ئه‌و گونده‌ی كه به ئاشی هه‌وایی به‌ناوبانگه كارتێكیان پێده‌درێت له‌سه‌ری نوسراوه ساڵانه 600.000 گه‌شتیار، 60 دانیشتوو لێره‌ن. پیترا هۆك كه له نه‌وه‌ی ده‌یه‌می ئه‌و گونده‌یه كه له ساڵی 1747 دامه‌زراوه ده‌ڵێت: گه‌شتیاران زۆر بێڕێزی ده‌نوێنن به‌رامبه‌ر به دانیشتوانی ناوچه‌كه‌و هه‌ندێكیان به‌بێ پرس ده‌چنه نێو باخچه‌ی ماڵه‌كانه‌وه‌و بێ پرس له‌سه‌ر مێزو كورسیه‌كان داده‌نیشن و هه‌ندێكیشیان پاڵیان پێوه ده‌نێن بۆ گرتنی باشترین وێنه. یه‌كێكی تر له‌و هۆكارانه‌ی كه دانیشتوانی گونده‌كه‌ی زۆر توڕه كردووه پلانی ده‌سه‌ڵاتدارانه بۆ زیادكردنی ژماره‌ی گه‌شتیاران بۆ 850.000 له‌گه‌ڵ بونیادنانی مۆزه‌خانه‌ی سێهه‌م و هه‌روه‌ها بونیادنانی كه‌ناراوێكی تر بۆ تێپه‌ڕبوونی كه‌شتی زیاتری گه‌شتیاری ناسراوه به كروز. له‌گه‌ڵ زۆری رێژه‌ی گه‌شتیاراندا دانیشتوانی گونده‌كه به‌ره‌و ئیفلاس بوون ده‌ڕۆن و هیچ قازانجێكیان له بوونی ئه‌و گه‌شتیارانه بۆ ناگه‌ڕێته‌وه. خاك - سیڤا ئازاد س: سكای نیوز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure