25/11/2018 09:47 AM

ئۆتۆمبێلێك بۆ دۆخه‌ دژواره‌كان

به‌شی مه‌كینه‌ی سپۆرتی لامبۆرگینی واته‌ سكوادرا كورس، پاش ناساندنی ئۆتۆبێلی كێبڕكێی 18SC، ئۆتۆمبێلی به‌رزی ئۆروس ST-Xی ئاشكراده‌كات كه‌ ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ت و سه‌رنجڕاكێشه‌.

ئورۆس ST-X به‌ مه‌به‌ستی به‌شداری له‌ كێبڕكێ تێكه‌ڵاوه‌كان، واته‌ كێبڕكێیه‌ك كه‌ به‌شێك له‌ ڕێگاكه‌ی قیر بێت و به‌شێكی ‌تری خۆڵ بێت، ئاماده‌ ده‌كرێت. كه‌واته‌ له‌ ڕواڵه‌تیش جیاوازییه‌كی به‌رچاوی له‌گه‌ڵ ڤێرژنه‌ ستاندارده‌كه‌ هه‌یه‌و هه‌ندێك توڕه‌ترو هێرشبه‌رتر ده‌نوێنێت.

لامبورگینی ئۆروس ST-X له‌ مه‌كینه‌یه‌كی 4 لیتری V8 كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت كه‌ 641 ئه‌سپه‌هێزی هه‌یه‌و 850 نیۆتۆن مه‌تر زه‌بری هه‌یه‌و به‌ مه‌به‌ستی چالاكبوونی زۆرتر، كێشی لامبورگینی ئۆروس ST-X له‌چاو ڤێرژێنی ستاندارد، 25% كه‌مكراوه‌ته‌وه‌و نزیكه‌ له‌ 1650 كیلۆگرام.

ئه‌گه‌رچی له‌سه‌ر خێرایی و ئه‌م ڤێرژێنه‌ زانیارییه‌ك ئاشكرا نه‌كراوه‌ به‌ڵام ڤێرژنه‌ ستاندارده‌كه‌ی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ له‌ 3.6 چركه‌دا ئه‌گاته‌ 100 كیلۆمه‌تر له‌ یه‌ك كاتژمێمداو له‌وپه‌ڕی خۆیدا خێراییه‌كه‌ی ئه‌گاته‌ 305 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێردا. به‌ له‌به‌رچاوگرتنی كێشی كه‌متری لامبورگینی ئۆروسT-X، ئه‌م ڤێرژێنه‌ له‌مه‌ش چالاكترو خێراتر ده‌بێت.

به‌پێی پلانه‌كان، ئۆروس ST-X له‌ وه‌رزی داهاتووی كۆمه‌ڵه‌ كێبڕكێیه‌كانی لامبۆرگینیدا World Finalsدا ئه‌خرێته‌ به‌رچاوی خه‌ڵك.

خاك – سه‌مه‌د كورده‌






created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved