هه‌ندێكجار زیپكه‌ی سه‌ر سنگ ئه‌كرێت نیشانه‌ی هه‌وكردن یان هۆشداریه‌ك بێت بۆ شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك. به‌وته‌ی ئه‌نجومه‌نی شێرپه‌نجه‌ی ئه‌مریكا، هه‌ستیاری پێست یان كاڵبوونه‌وه‌ی پێست ئه‌توانێت له یه‌كه‌م هێماكانی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بێت. به‌ڵام زۆربه‌ی كاته‌كان ئه‌م زیپه‌كانه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كانه‌وه نییه‌و هۆكاره‌كانی ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ خواردن و خواردنه‌وه‌و شتی تر. له‌ڕاستیدا زیپكه‌كان كاتێك دروستده‌بن كه چه‌ورییه‌كان (سیبیۆم) یان خانه مردووه‌كان، ده‌وری فولیكوله‌كانی موو ئه‌ده‌ن و له‌ڕێگه‌ی داخستنی بۆشاییه‌كانی پێسته‌وه ئه‌بنه هۆی دروستبوونی به‌كتریا، كه كۆتایی ئه‌م ڕه‌وته ئه‌گاته سه‌رده‌رهێنانی زیپكه‌كان. زیپكه‌ی سه‌ر سپی كاتێك دروستده‌بێت كه ده‌وروپشتی فولیكوله‌كان توشی هه‌وكردن بن و زیپكه‌ی سه‌ر ڕه‌ش كاتێك دروستده‌بێت كه به‌كتریاكانی ناو بۆشاییه‌كان بكه‌ونه‌به‌ر هه‌وا. چه‌ند هۆكارێك كه هانده‌رن بۆ دروستبوونی زیپكه‌كان: 1- ژێنێتیك: ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه زیپكه‌كردن هۆكاری جێنێتیكی هه‌بێت و به میرات وه‌رگیرابێت. 2- رێجیمی خواردن: لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه له ساڵی 2009 ئه‌نجامدراوه، باس له هه‌بوونی په‌یوه‌ندی نێوان خواردنی شیره‌مه‌نی و دروستبوونی زیپكه‌و هه‌روه‌ها شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك ده‌كات، هه‌روه‌ها شه‌گه‌لات و كاربۆهیدراته‌كانیش كاریگه‌رن بۆ دروستبوونی زیپكه‌كان. 3- ده‌رمان: هه‌ندێك له ده‌رمانه‌كان و بۆ وێنه كۆرتۆنه‌كان هانده‌رن بۆ لیرو زیپكه. 4- هۆڕمۆن: سوڕی مانگانه‌و دووگیان بوون و هه‌ر هۆكارێكی تر كه ئاڵوگۆڕی هۆڕمۆنه‌كانی به‌دواوه‌بێت، ئه‌توانێت هۆكاربێت بۆ زیپكه‌كردن. 5- سترێس: به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ هۆكاری زیپكه‌و لیر نییه به‌ڵام ئه‌توانێ كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر زیادكردن و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی بۆ له‌ناو بردنی زیپكه‌و لیری سه‌ر سنگ. چاره‌سه‌ر: 1- ڕۆژانه دوو جار‌و به‌هێمنی شوێنی زیپكه‌كه بشۆنه‌وه. 2- گه‌ر پرچتان درێژه‌و ده‌گاته‌سه‌ر سنگتان، له‌وانه‌یه ئه‌مه هۆكاری زیپكه‌كردن بێت، كه‌وایه هه‌ركات قژتان چه‌ور بوو، بیشۆن. 3- پاش وه‌رزش یان هه‌ر چالاكییه‌ك كه ئاره‌قتان كرده‌وه، خۆتان بشۆن. 4- سنگتان مه‌خه‌نه‌به‌ر تیشكی خۆر. 5- جۆرێكی دژه‌خۆر به‌كاربهێنن كه چه‌وری تێدا نه‌بێت و نه‌بێته هۆكاری داخرانی بۆشاییه‌كانی پێست. خاك - سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure