ڕۆژی ٢٨ و ٢٩ ی مانگی یانزه کۆلێژی زانستی زانکۆی سلێمانی و چەندین کۆلێژی تری هەمان زانکۆ بەهۆی یادی پهنجا ساڵهی دامهرزاندنی زانکۆی سلێمانیەوە چەندین چالاکی پێشکەشکرد. بڕیاردەری بەشی بایۆلۆجی زانکۆی سلێمانی حهسهن حسێن حمە ئەمین لە لێدوانێکدا بۆ سایتی خاک وتی: ساڵانە ئێمە وەک کۆلێژی زانستی زانکۆی سلێمانی چەند چالاکیەکی هەمەجۆر بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەک تا قۆناغی چوار ئامادە دەکەین لەشێوەی ڤیستیڤاڵێک لەسەر بنەمای ئەو وانانەی کە لە ماوەی خوێندنیاندا دەیخوێنن لە بوارە جیاوازەکانی وەک ژینگە و تەندروستی، بەشێوەیەکی گشتی چالاکیەکانمان دەکەونە مانگی نیسانەوە بەڵام ئەمساڵ بە بۆنەی یادی دروستبوونی زانکۆی سلێمانیەوە پێمان گونجاو بوو کە چالاکیەکانمان پەیوەندبکەینەوە بە یادی زانکۆوە و جیاوازتر بێت لە ساڵانی تر، لەم نێوەندەدا کۆمەڵیک چالاکی جۆراوجۆرمان بە ئەنجام گەیاند و لەگەڵ ئەوانەشدا کۆمەڵیک شیکاریمان دانەوە، کە ئەم شیکاریانە لەلایەن خوێندکارانەوە دەکرێن بۆ خەڵک و لە ڕووی نرخەوە بەڕێژەیەکی بەرچاو داشکێندراون بە بەراورد بە دەرەوە. دەربارەی ئامادەکاریەکان بۆ بۆ چالاکیەکە پێی ڕاگەیاندنین کە ماوەی مانگێک پێش ڤیستیڤاڵەکە لەلایان زانکۆوە ڕاسپێردراون بۆ ئامادەکاری و زۆر بە گیانی هاوکاریەوە کار کراوە لە نێوان مامۆستایان و خوێندکاران بۆ سهرخستنی ڤیستیڤاڵەکە و هەروەها هەوڵیانداوە زۆرترین پۆستەر و بڵاوکراوە لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبکەنەوە. هەروەها ئاماژەی دا بە ئەمانجی چالاکیەکە کە بریتی بووە لە نیشاندانی ئاستی زانکۆی سلێمانی و هەروەها ئاستی خوێندکاران لە بەئەنجامگەیاندنی شیکاریەکان و پەیوەندی و مامەڵەیان لەگەڵ کۆمەڵگادا، هەروەها لە ئەنجامی ئاگاداریەکان چەند خوێندنگەیەک خوێندکارەکانیان بۆ چالاکیەکە هێنابوو بۆ زیاتر ئاشنابوون بە سیستەمی زانکۆ و بەشە زانستیەکانی زانکۆ و بە کرداری بینینی تاقیکردنەوەکان. کۆسار دارا خوێندکاری بەشی بایۆلۆجی ئاماژەی بە گرنگی ڤیستیڤاڵەکە کرد و پێی ڕاگەیاندین کە ئەم جۆرە چالاکیانە هەنگاوی گرنگ و کردارین کە خوێندکار لە زۆر لایەنەوە ئاشنادەکات بە کارکردن لە بوارەکەیدا و هەروەها یارمەتیدەر ئەبێت ئاشناکردنی خوێندکار بە کارەی هاوبەش و پێکەوەیی و بەرکەوتنی لەگەڵ کۆمەڵگا و خەڵکانی دەرەوەی زانکۆ ئاسان تر دەکات و یارمەتی پێشخستنی زیاتری ئاستی خوێندکار دەدات.
ڤیدیۆی چالاكیهكه
خاك- لاس لوقمان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure