كه‌شناسی پێشبینی كه‌شوهه‌وای دوو رۆژی داهاتووی بڵاوكرده‌ووه‌و به‌پێی پێشبینییه‌كه‌ش ئاسمان له‌نێوان هه‌ورو هه‌تاودا ده‌بێت و ئه‌گه‌ری بارانبارینیش هه‌یه. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینی 48 سه‌عاتی داهاتووی هه‌رێمی بڵاوكرده‌وه‌و به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ش ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئاسمانی هه‌رێم نیمچه هه‌ور ده‌بێت و له كاته‌كانی ئێواره‌دا له هه‌ندێك ناوچه ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو. هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه، سبه‌ینێ سێشه‌ممه به‌هه‌مانشێوه ئاسمانی هه‌رێم نیمچه هه‌ور ده‌بێت و له كاته‌كانی ئێواره‌دا ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو، له هه‌ندێك ناوچه‌ش ئه‌گه‌ری بارانبارین هه‌یه. خاك - راگه‌یاندنی كه‌شناسی هه‌رێم ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه به وێنه....
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure