20/12/2018 10:09 AM

خێزانێكی كورد یانسیبێكی گەورەیان بۆ دەردەچێت

تۆفیق سندی و كوردستانی هاوسەری كە خێزانێكی كوردن و لە كەنەدا دادەنیشن، بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵەوە تكیتێكی یانسیب دەكڕن، بەو تكتەش دیارییەكی هەشت ملیۆن دۆلارییان بۆ دەردەچێت. 

بڕی پارەكە 7 ملیۆن و 935 هەزارو 986 دۆلارەو ئەو دوو هاوسەرەش پلانیان داناوە بڕێك لەو پارەیە بۆ گەرانەوەو سەردانكردنی كوردستان تەرخانبكەن و راشیانگەیاندووە ئەوە دیاری سەری ساڵە بۆ ئەوان.

تۆفیق سندی و كوردستان بەیەكەوە لە شاری كچینەری نزیك ئۆنتاریۆ نانەواخانەیەكی بچووكیان داناوەو كاری تێدا دەكەن.

خاك - سایتی گڵۆباڵ نیوز




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved