ئەمشەو کاتژمێر ٨:٠٠ کەناڵی خاك بەهاوکاری سەتەلایتی گەلی کوردستان و تیپی مۆسیقای زەماوەندی سلێمانی پڕۆگرامێكی تایبەت بە شەوی یەڵدا پێشکەش دەکات. پڕۆگرامەکە لە کافتریایی مۆزەخانەی نیشتیمانی ئەمنەسورەکە ڕاستەوخۆ پێشکەش دەکرێت و تێیدا چەند چالاکی هونەری تایبەت بە شەوی یەڵدا پێشکەش دەکرێت. شەوی ٢٠ لەسەر ٢١ی هەموو ساڵێك کە درێژترین شەوە لای گەلانی ڕۆژهەڵات بە شەوی یەڵدا ناودەبرێت، لە کوردستانیش ساڵانە بە چالاکی جۆراو جۆر و ئاهەنگ گێڕان یادی شەوی یەڵدا دەکرێتەوە. خاك
تەلەفزیۆنی خاك و گەلی کوردستان وتیپی میوزیکی زەماوەندی سلێمانی ئەمشەو سەعات ۸:٠٠ پرۆگرامیکی تایبەت بە شەوی یەڵدا پێشکەش دەکەن، ئەم پرۆگرامە لە کافتریای مۆزەخانەی نیشتیمانی ئەمنەسورەکەی شاری سلێمانیەوە راستەوخۆ پەخش دەکرێت.
بینەری تەواوی بڕگە و بابەتەکانی ئەم پرۆگرامەبن
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure