22/12/2018 09:53 AM

چەند گازینۆ و كافتریایەك دادەخرێن

پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەنراوێكیدا كە وێنەیەكی گەیشتۆتە خاك رایگەیاندووه: بە مەبەستی زیاتر دابینكردنی ئارامی و ئاسایشی سنورەكەیان، بەشی پۆلیسی سەیدسادق بە هەمئاهەنگی لەگەڵ هێزەكانی پۆلیسی هاتوچۆو ئاسایش هەڵمەتێكیان بۆ دەستگیركردنی كەسانی لەیاسا هەڵاتوو و دەستبەسەراگرتنی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیلی بێ سەرەتا دەستپێكرد.

دەشڵێت: لەو هەڵمەتەدا دەستگیرا بەسەر ژمارەیەك ماتۆڕسكیلی بێ‌ سەرەتاو سەرجەم كافتریاو گازینۆكانی سنورەكەش بەسەركرانەوەو لەوێش دەستگیرا بەسەر چەند چەقۆو بۆكس خەنجەرێكدا.

ئەوەشی روونكردۆتەوە: ژمارەیەك لە كافتریاو گازینۆكان داخران و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كرایەوە بەهۆی پابەندنەبوونیان بە ڕێنماییەكانەوە.

هەڵمەتەكاتی هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە سەرجەم قەزاو ناحییەكانییەوە بەردەوامی دەبێت و سەرجەم كافتریاو گازینۆكانی سنوری پارێزگای سلێمانی بەسەردەكرێنەوەو لەهەر شوێنێك سەرپێچی هەبێت، سەرپێچیكاران دەستگیردەكرێن و ڕوبەڕووی یاسا دەكرێنەوە.


خاك
 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved