22/12/2018 10:07 AM

وێنه‌.. نه‌وه‌ی نوێی ئه‌ڤه‌لۆن ته‌واو جیاوازه‌

كۆمپانیای توێتا نوێترین نه‌وه‌ی ئه‌ڤه‌لۆنی بۆ ساڵی 2019 خسته‌ بازاڕه‌وه‌ كه‌ چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی سه‌رنجراكێش و سه‌رده‌میانه‌ی تێدایه‌.

تویۆتا ئه‌ڤه‌لۆن به‌ دیزاینی سه‌رنجڕاكێشی ناوه‌وه‌ی به‌ناوبانگه‌، هه‌روه‌ها له‌ڕووی ئابوری و كه‌م خه‌رجكردنی سوته‌مه‌نی به‌شێكی تری تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌ڤه‌لۆنه‌، سه‌رباری ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ نه‌وه‌ی نوێی ئه‌ڤه‌لۆن چه‌ند تایبتمه‌ندیه‌كی دیكه‌ی بۆ زیادكراوه‌.

له‌ ئه‌ڤه‌لۆن 2019دا گرنگی به‌ گونجاوی دراوه‌ له‌رووی دیزیان و كه‌شخییه‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌ شێوه‌یه‌ك به‌رهه‌مهێنراوه‌ كه‌ شۆفێرو سه‌رنشینه‌كان هه‌ست به‌ ئیسراحه‌تی زیاتر ده‌كه‌ن، له‌ناویدا چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی تێدا جێگیركراوه‌، له‌وانه‌ دوو شاشه‌ به‌ قه‌باره‌ی 9 ئینج و 10 ئینج، هه‌روه‌ها سیستمی شه‌حنی وایه‌رلێسی تێدا جێگیركراوه‌و سیستمی گه‌رم و ساردی ئۆتۆماتیكه‌و هه‌ر سه‌رنشینێك لای خۆیه‌وه‌ ده‌توانێت به‌ ویستی خۆی پله‌ی بۆ دابنێت، له‌رووی ده‌نگیشه‌وه‌ سیستمی ده‌نگی له‌ جۆری JBLی بۆ دانراوه‌، له‌گه‌ڵ دانانی 14 بڵندگۆ له‌ به‌شه‌ جیاوازه‌كانی ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌. كوشنی پێشه‌وه‌شى كاره‌باییه‌و به‌ویستی شۆفێرو سه‌رنشین ڕێكده‌خرێته‌وه‌، هه‌روه‌ها كوشنه‌كانی دواوه‌ به‌ڕێژه‌ی 60:40 توانای پێچه‌نه‌وایان هه‌یه‌.

ناوه‌وه‌ی ئه‌ڤه‌لۆن پێكدێت له‌ ره‌نگه‌كانی قاوه‌یی، بێجی كاڵ و ڕه‌ش، له‌گه‌ڵ فۆرمیكاو دانانی زه‌خره‌فه‌یی، ئه‌م ئۆتۆمبێله‌  ئێستا گه‌یشتۆته‌ بازاره‌كانی رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست، به‌ڵام هێشتا به‌ فه‌رمی نرخی بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌.


خاك - و/ گۆران قادر
س:arab gt



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved