5/1/2019 10:05 AM

ڤۆڵكس ڤاگن Passatی نوێ ده‌رده‌كات

كۆمپانیای ڤۆڵكس ڤاگن ده‌ستكردن به‌ به‌رهه‌مهێنانی نوێترین ئۆتۆمبێلی خۆی له‌ جۆری پاسات ئاشكراكرد.

ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌رێكی سه‌رده‌میانه‌ دروستكراوه‌، كه‌ به‌شی پێشه‌وه‌ی به‌ عه‌ته‌رێكی بریقه‌داری له‌ جۆری كرۆم دانراوه‌، هه‌روه‌ها كامێرا له‌ به‌شی پێشه‌وه‌و پشته‌وه‌و ئاوێنه‌كانی جیّگیركراوه‌و لایته‌كانیشی له‌ جۆری لیدن.

ناوه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ فراوانه‌و جێگه‌ی پێنج سه‌رنشین ده‌بێته‌وه‌، كوشنه‌كانیشی به‌ چه‌رم داپۆشراون، هاوكات داشبۆردی ئۆتۆمبێله‌كه‌ دوو شاشه‌ی بۆ دانراوه‌ كه‌ هه‌ردووكیان به‌ ده‌ستلێدان (له‌مس) كارده‌كات، هاوكات نوێترین ته‌كنه‌لۆژیای مه‌ڵتیمیدیای بۆ دانراوه‌.

ئۆتۆمبێلی پاساتی نوێ  قه‌باره‌ی بزوێنه‌ره‌كه‌ی دوو لیتره‌و توانای 180 ئه‌سپی هه‌یه‌، بۆیه‌ له‌ماوه‌ی 4 چركه‌دا ده‌توانێت له‌ 0 كیلۆ مه‌تره‌وه‌ بگاته‌ 100 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕ‌ای ئه‌وه‌ی گێڕ‌ ئۆتۆماتیكه‌و 8 گێڕ‌ی هه‌یه‌.


خاك -  و/گۆران قادر
س/RT



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved