16/1/2019 09:34 AM

ته‌له‌فۆنی نۆكیا9 پیورڤیو له‌ كۆتا هه‌فته‌ی ئه‌م مانگه‌دا دێته‌ بازاڕه‌وه‌

یه‌كێك له‌و ته‌له‌فۆنه‌ زیره‌كانه‌ی كه‌ زۆرترین چاوه‌ڕوانی له‌پشت بووه‌ نۆكیا9 پیورڤیوه‌. پاش ئه‌وه‌ی كۆمپانیای گڵۆباڵ HMD ده‌ستی به‌ به‌رهه‌مهێنان له‌ژێر ناوی نۆكیادا كرد زۆر كه‌س به‌ تامه‌زرۆییه‌وه‌ چاوه‌ڕێی ده‌ركه‌وتنی یه‌كه‌م به‌رهه‌مه‌كانی ده‌كه‌ن. ئێستاش چه‌ند رۆژێك ماوه‌ بۆ په‌رده‌لادانی فه‌رمی له‌ نۆكیا9.

سه‌رچاوه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ هێشتا ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه‌و به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ ئه‌م ته‌له‌فۆنه‌ چه‌ندین سوپرایزی گه‌وره‌ی ده‌بن كه‌ یه‌كێك له‌وانه‌ كامێرای پشته‌وه‌یه‌.

نۆكی9٩ له‌ دوا هه‌فته‌ی مانگی ژانویه‌وه‌ به‌ فه‌رمی ده‌ناسێنرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌واڵه‌ ڕاستبێت پیشان ده‌دات كه‌ HMD پلانێكی جیاوازی بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی نۆكیا هه‌یه‌. چاوه‌ڕێ ده‌كرێت كه‌ شاشه‌ی ته‌له‌فۆنه‌كه‌ 1440*2690 بێت. 8 گیگ ڕه‌م و 127 گیگابایت مێمۆری هه‌بێت، پێنج كامێرای له‌پشته‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌سته‌وه‌رێك هه‌بێت. كامێرای سێلفییه‌كه‌ی 12 مێگاپیكسێل بێت و باترییه‌كی 4.150 میلی ئه‌مپێر له‌ كاتژمێرێكدا به‌كاربهێنێت.

خاك – سه‌مه‌د كورده‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved