مشكێك كه خه‌وه‌كه‌ی پچڕپچڕه ده‌توانێت یارمه‌تی توێژه‌ران بدات، باشتر له هۆكاری بێخه‌وی تێبگه‌ن. توێژه‌ران له سه‌نته‌ری پزیشكی زانكۆی واشینتۆن، توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر مشكێك كرد كه ئه‌ندازیاری جه‌نه‌تیكی له‌سه‌ر كراوه تاوه‌كو توێژینه‌وه له‌سه‌ر كاریگه‌ری نه‌خۆشی NF1 -كه په‌یوه‌ندی به بێخهوهییهوه هه‌یه- له‌سه‌ر ئه‌م مشكه بكه‌ن. له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت كه ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌و له‌وانه‌ش ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه نه‌خۆشی NF1یان هه‌یه، خه‌ویان كهمترو ناڕێكتره. توێژینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م مشكه یارمه‌تی ده‌دات كه میكانیزمه مۆلكیولی و خانهییهكانی خه‌وی پچڕپچڕ باشتر تێبگه‌ین. دۆناڵد شناك پڕۆفیسۆری ده‌مارناسی و نووسه‌ری سه‌ره‌كی توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێت "مشكه‌كان ئامڕازێكن بۆ ئێمه تا باشتر له هۆكاری ئاڵۆزبوونی خه‌وی و ئه‌و كێشانه تێبگه‌ین كه ده‌بنه هۆی شێوانی خه‌و". به‌گشتی نزیكه‌ی نیوه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نه‌خۆشی NF1یان هه‌یه –حاڵه‌تێك كه ده‌بێته هۆی تومۆرێكی نامه‌ترسیدار له مێشكدا- كێشه‌ی خه‌ولێكه‌وتن و مانه‌وه‌یان له خه‌ودا هه‌یه. بێتوانایی له فێربوون و سه‌رنجدان له‌و منداڵانه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه‌یان هه‌یه شتێكی باوه‌و هه‌ردووكی فێربوون و سه‌رنجدان به خه‌وی كه‌م خراپتر ده‌بن. به‌ڵام پزیشكه‌كان هێشتا بۆیان ڕوون نییه كه بۆچی هه‌ندێك له‌و منداڵانه‌ی كه نه‌خۆشی NF1یان هه‌یه، كێشه‌ی خه‌ویان بۆ دروستده‌بێت به‌ڵام له هه‌موویاندا به‌وشێوه‌یه نییه. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure