كۆمپانیای "مۆڕیاڵ پاریس"ی فه‌ره‌نسی تایبه‌ت به بواری عه‌تر گرانبه‌هاترین شوشه عه‌تری خسته بازاڕه‌وه كه شوشه‌كه‌ی به ئه‌ڵماس و یاقووت داپۆشراوه. كۆمپانیاكه رایگه‌یاند كه شووشه‌كه له ئاڵتوونی پاك دروستكراوه‌و به به‌ردی ئه‌ڵماس و به‌ردی پیرۆز رازێنراوه‌ته‌وه، سه‌باره‌ت به بۆنه‌كه‌ش هه‌ر شووشه‌یه‌ك بۆنێكی تایبه‌تی تێدایه‌و دووباره نابێته‌وه، نرخی هه‌ر شووشه‌یه‌كیش ده‌گاته 20 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان راگه‌یاند كه كڕیاره‌كانیان له چینی ده‌وڵه‌مه‌ندو كۆكه‌ره‌وه‌ی پارچه‌ی هونه‌ری و به‌رده به‌نرخه‌كانن. ئه‌م شووشه عه‌تره ته‌نها عه‌ترێكی ئاسایی نیه، به‌ڵكو پارچه‌یه‌ك هونه‌ری به‌نرخه كه ته‌نها چه‌ند كه‌سێكی كه‌م ده‌توان به‌ده‌ستی بهێنن له جیهاندا، له ئێستادا داواكارییه‌كی زۆری له‌سه‌ره به‌تایبه‌تی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه، چونكه كڕیار هه‌ست به تایبه‌تمه‌ندییه‌كی زۆر ده‌كات كاتێك كه زیاتر له 35 كه‌س كاریان له‌سه‌ر شوشه‌یه‌ك كردووه. خاك - سیڤا ئازاد س: لیالینا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure