23/1/2019 09:14 AM

كیا نوێترین ئۆتۆمبیل ده‌رده‌كات

كیا ستینگه‌ر به‌ یه‌كێك له‌ ئۆتۆمبێله‌ وه‌رزشیه‌كانی كۆمپانیای كیا كه‌ هه‌وادارێكی زۆری هه‌یه‌، ئه‌میش ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ گونجاوی نرخ و تایبه‌تمه‌ندییه‌ سه‌رده‌میيه‌كانی.

دیزاینێكی نایاب:
ستینگه‌ر خاوه‌نی دیزاینێكی جوانی دینامیكیه‌، كه‌ ئۆتۆمبیلێكی وه‌رزشی سه‌رنجراكێشه‌، قه‌باره‌ی تایه‌كانی 19 ئینجه‌، له‌رووی ناوه‌وه‌ش فراوانه‌ به‌هۆی ته‌كنه‌لۆژیاشه‌وه‌ ئاسان به‌كارده‌هێنرێت، سوكانی چه‌رمه‌و قه‌باره‌یه‌كی گونجاوی هه‌یه‌، هاوكات كوشنه‌كانی به‌ چه‌رم داپۆشراوه‌، هه‌ر له‌ ناوه‌وه‌ شاشه‌یه‌كی ژماره‌یی 7 ئینجی بۆ دانراوه‌.

بزوێنه‌ر:
كیا ستینگه‌ر 2019 خاوه‌نی دوو بزوێنه‌ره‌ یه‌كه‌میان 4 بستۆنه‌ به‌ قه‌باره‌ی 2 لیتری تێربۆیه‌ به‌ توانای 255 ئه‌سپ، بزوێنه‌ری دووه‌میش له‌ جۆری V6 به‌ قه‌باره‌ی 3.3 لیتر كه‌ هێزی 370 ئه‌سپی هه‌یه‌.


خاك -  و/ گۆران قادر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved