26/1/2019 10:10 AM

ئۆتۆمبێلی سه‌ربه‌خۆی بوئینگ كه‌ ده‌توانێت بفڕێت

له‌ ناوجه‌رگه‌ی ترافیكدا گیرتان كردووه‌و زۆر به‌په‌له‌ن، ئه‌وه‌ ڕه‌نگه‌ به‌ زوویی ببێت كه‌ شتێك كه‌ تایبه‌ت به‌ ڕابردووه‌، هه‌ڵبه‌ته‌ به‌ مه‌رجێك ئه‌و به‌ڵێنه‌یان بێننه‌دی كه‌ سه‌باره‌ت به‌ داهاتووی هاتوچۆ له‌ناو شاره‌كاندا داویانه‌.

ئۆتۆمبێلی سه‌ربه‌خۆی فڕۆكه‌ی بوئینگ (PAV) له‌ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی فڕین، مانه‌وه‌ به‌ حه‌واوه‌و نیشتنه‌وه‌دا سه‌ركه‌وتوو بوو. ئه‌و فڕینه‌ وه‌ك فڕینێكی ئاسایی نه‌بوو، چونكه‌ ته‌نیا یه‌ك خوله‌ك به‌ ئاسمانه‌وه‌ مایه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ خاڵێكی وه‌رچه‌رخان بوو له‌ په‌ره‌دانی PAVدا.

تاقیكردنه‌وه‌كانی داهاتوو له‌سه‌ر فڕین بۆ پێشه‌وه‌و تێپه‌ڕین له‌نێوان دوو حاڵه‌تی فڕینی ئه‌ستوونی و فڕین بۆ پێشه‌وه‌ ده‌بێت.

به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری بوئینگ ده‌ڵێت "له‌ یه‌ك ساڵدا له‌ دیزاین و پلانێكه‌وه‌ پێشكه‌وتین بۆ نموونه‌یه‌ك له‌ فڕیندا." ئه‌و نموونه‌یه‌ی PAV كه‌ڵك له‌ سیستمی به‌ره‌وپێشبه‌ری ئه‌له‌كتریكی وه‌رده‌گرێت كه‌ مه‌ودای زیاتر له‌ 80.47 كیلۆمه‌تر ده‌بڕێت. درێژی ئه‌م نموونه‌یه‌ 9.14 مه‌ترو پاناییه‌كه‌ی 8.53 مه‌تره‌و به‌ شێوه‌یه‌ك داڕێژراوه‌ كه‌ مانه‌وه‌ی به‌ حه‌واوه‌و فڕێنی بۆ پێشه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی كارا بێت.

خاك – سه‌مه‌د كورده‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved