29/1/2019 10:45 AM

به‌كارهێنانی كه‌لوپه‌لی ته‌خته‌ بۆ خواردن تا چه‌ند ته‌ندروسته‌؟

به‌كارهێنانی كه‌لوپه‌لی خۆراك هه‌ڵگرتن یاخود به‌كارهێنانی له‌ ڕۆژانه‌دا تا چه‌ند ته‌ندروسته‌؟
به‌پێی ڕێنمایی پزیشكان و شاره‌زایانی زانستی خۆراك، هاووڵاتیان پێویسته‌ ئاگاربن به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی له‌ ته‌خته‌ دروستكراون. له‌وباره‌یه‌وه‌ له‌شكر حه‌مید ئه‌ندازیاری خۆراك به‌ سایتی خاكی راگه‌یاند: 

1-سروشتی ته‌خته‌ به‌ شێوازێكه‌ به‌ئاسانی به‌ر داخوران ئه‌كه‌وێت و كون و كه‌له‌به‌ری تیا دروست ئه‌بێت و توانای هه‌ڵمژینی ئاوی هه‌یه‌.

2-له‌كاتێكدا مرۆڤ قاپی ته‌خته‌ بۆ خواردن و خواردنه‌وه‌ به‌كارئه‌هێنێت و پاككردنه‌وه‌ی به‌ ئاو و پاككه‌ره‌وه‌كانی وه‌ك زاهی به‌رده‌وام شێدار ئه‌بێت و هه‌ندێكجار پاككه‌ره‌وه‌كان له‌خۆده‌گرێت و هه‌ڵیده‌مژێت.

3-ئه‌و كونانه‌ی له‌ كه‌لوپه‌له‌كاندا هه‌یه‌ پاشماوه‌ی خۆراك ده‌گرێته‌ خۆی و هه‌موو ئه‌مانه‌ هۆكاره‌ بۆ گه‌شه‌ی زینده‌وه‌رو به‌كتریاو كه‌ڕووه‌كان، ئه‌مه‌ش هۆكاره‌ بۆ توشبوون به‌ نه‌خۆشی.
4-شێ و پله‌ی گه‌رمی گونجاو و پاشماوه‌ی خۆراك له‌و كه‌ره‌ستانه‌دا ژینگه‌یه‌كی گونجاو دروست ئه‌كات بۆ گه‌شه‌ی به‌كتریا ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی كه‌ڕوو.

5-به‌كارنه‌هێنانی ئه‌م كه‌لوپه‌لانه‌ باشتره‌ به‌تایبه‌ت له‌ ڕێستۆرانته‌كان له‌جیاتی ئه‌وه‌ كه‌لوپه‌ل و قاپی شوشه‌و ستیل به‌كاربهێنرێت.


خاك – تانیا ئاواره‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved