رێكخراوی كه‌ونار بۆ پاراستنی شوێنه‌وار، پڕۆژه‌ی "چیرۆكی شوێنه‌واره‌كان" راده‌گه‌یه‌نیت، بۆ ناساندنی شوێنه‌وارو كه‌له‌پوور به منداڵانی ته‌مه‌ن پێنج تا شه‌ش ساڵ. ئامانج له پڕۆژه‌كه پاراستنی زیاتری شوێنه شوێنه‌وارییه‌كانه، هه‌روه‌ها بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری كۆمه‌ڵگه‌یه، به‌تایبه‌ت منداڵان كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك خۆبه‌خشه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت. پڕۆژه‌كه له دوو به‌شی چیرۆك و پێشانگه پێكدێت و له چوار باخچه‌ی منداڵان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌ر باخچه‌یه‌ك یه‌ك رۆژو هه‌ر رۆژه‌و سێ پۆل. چالاكوانه خۆبه‌خشه‌كان پێناسه‌ی وشه‌ی شوێنه‌وارو شوێنی شوێنه‌واری به شێوازێكی ساده‌و راكتیكی و به به‌كارهێنانی وێنه‌و كۆمه‌ڵێك كه‌ره‌سته‌ی تایبه‌ت، باسده‌كه‌ن. هه‌ر له‌م پڕۆژه‌یه‌دا ده‌رفه‌تی وێنه‌كێشانی شوێنه‌واره‌كان به به‌شداربووان ده‌درێت، دواتر به مه‌به‌ستی زیاتر ئاشنابوونیان به شوێنی شوێنه‌واری سه‌ردانێكیان بۆ قه‌ڵای هه‌ولێر بۆ رێكده‌خرێت. پڕۆژه‌كه كاتژمێر 10:00ی به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه 3-2-2019 له باخچه‌ی باڵای ناحكومی له هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كات و تا 28ی مانگ، به پێشانگه‌یه‌ك له گه‌له‌ری شانه‌ده‌ر له پاركی شانه‌ده‌ر كۆتایی دێت. كه‌ونار رێكخراوێكی ناحكومییه‌و له 23ی ئه‌یلولی 2018 دامه‌زاوه‌و "چیرۆكی شوێنه‌واره‌كان" یه‌كه‌م پڕۆژهیهتی، له داهاتوودا به پڕۆژه‌و چالاكی جیاجیا درێژه به بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری پاراستنی شوێنه‌واره‌كانی كوردستان ده‌دات. خاك - زریان ته‌ها / به‌رپرسی راگه‌یاندنی پڕۆژه‌ی "چیرۆكی شوێنه‌واره‌كان"
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure