له چه‌ند رۆژی رابردوو كۆمه‌ڵه كه‌سێكی رووه‌كخۆر له به‌ریتانیا ناڕه‌زاییه‌كی زۆریان ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر زنجیره‌ی رێستۆرانتی خواردنه خێراكان ماكدۆناڵدز له‌پاش ئه‌وه‌ی پارچه مریشكیان له ساندویچێكدا دۆزیه‌وه كه پێویسته هیچ جۆره گۆشتێكی تێدا نه‌بێت، له‌كاتێكدا ساندویچه رووه‌كییه‌كانی ئه‌و رێستۆرانته مۆری په‌سه‌ندكردنی رێكخراوی رووه‌كی به‌ریتانی پێوه‌یه. له چه‌ندین ناوچه‌ی جیاوازی به‌ریتانیاوه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه وێنه‌كانیان بڵاوكرده‌وه كه ده‌ریخست پارچه مریشك له ساندویچه رووه‌كییه‌كانیاندا بوو كه خۆی پێوسته به‌ڕێژه‌ی 100% رووه‌كی بێت. له سه‌ره‌تای مانگی كانونی دووه‌مه‌وه زنجیره‌ی رێستۆرانتی به‌ناوبانگی ماكدۆناڵدز له به‌ریتانیا ساندویچێكی رووه‌كی به نرخی 1.9 جونه‌یهی ئیسته‌رلینی ده‌ركرد كه تێكه‌ڵه‌یه‌كی رووه‌كییه له ته‌ماته‌و پیازی سوور‌و كاهوو. له‌پاش ئه‌م رووداوه‌ش كۆمپانیاكه داوای لێبوردنی پێشكه‌شكرد ده‌رباره‌ی ئه‌م كێشه‌یه‌و داوای له چێشتخانه‌كانیان كرد كه باشتر ئاگاداری خواردنه‌كان و داواكاری كڕیاره‌كان بن. خاك - سیڤا ئازاد س: سكای نیوز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure