له‌سه‌ر سكاڵای هاووڵاتیان و پابه‌ندنه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بۆ دووه‌مجار سه‌مونخانه‌یه‌ك له سلێمانی داده‌خه‌ن. له‌وباره‌یه‌وه گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه ئاگاداركراینه‌وه له هه‌بوونی بڕێكی زۆر هه‌ویری خراپبوو له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه‌و به‌رده‌م سه‌مونخانه‌كه، لیژنه هاوبه‌شه‌كان سه‌ردانی شوێنه‌كه‌یان كرد‌و ده‌ركه‌وت شوێنه‌كه پابه‌ندی مه‌رج و رێنمایه‌كانی كاركردن نه‌بووه بۆیه داده‌خرێت. وتیشی: پێشتر ئه‌م سه‌مونخانه له گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری كاریكردووه، به‌ڵام به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن به‌گشتی و ته‌ندروستی به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه داخراوه، ئێستا گوازراوه‌ته‌وه بۆ گه‌ڕه‌كی مامۆستایان و به‌ر له ده‌رهێنانی مۆڵه‌تی كاركردن و ههڵواسينی تابلۆی ناوی سه‌مونخانه‌كه كاریكرده‌وه، كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی كاركردنه. راشیگه‌یاند: له فڕنی سهمونخانهكهدا ده‌ست به‌سه‌ر بڕیكی زۆر شیر، ئاردو ئه‌و پێداویستیانه‌ی له دروستكردنی كێك و شیرینیدا به‌كارده‌هێنرێت گیراوه، كه ماوه‌یان به‌سه‌رچووه یان كرم و ئه‌سپێی هه‌ڵهێناوه. وتیشی: ئه‌و سینی و ده‌فرانه‌ی بۆ برژاندنی ههویرهكانی له فڕنه‌كه‌دا به‌كاریهێناوه، مه‌رجی ته‌ندروستی تێدا نه‌بووه‌و به‌شێكی زۆریان ژه‌نگی كردووه، كه زیانی بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرڤ هه‌یه. سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه سه‌مونخانه‌كه داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌رووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه. راشیگه‌یاند: رۆژانه له‌ڕێی ژماره مۆبایلی (07708677777) یاخود له‌ڕێی تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبووك و لاپه‌ڕه‌ی (قائیمقامیه‌تی سلێمانی) ژماره‌یه‌كی زۆر سكاڵا ده‌گاته ده‌ستی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، لیژنه‌كانیش له به‌ره‌به‌یانێكی زووه‌وه تا دره‌نگانێكی شه‌و سه‌ردانی بازاڕ‌و شوێنه گشتیيه‌كان ده‌كه‌ن، به‌دواداچوونیش بۆ سكاڵای هاووڵاتیان ده‌كه‌ن و له‌كاتی هه‌بوونی سه‌رپێچیدا شوێنه‌كه‌و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌رووی رێكاری یاسایی ده‌كه‌نه‌وه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure