به‌هۆی سه‌ربڕینیان له شه‌قام و كۆڵانه‌كان و به‌ده‌ر له ڕێنماییه ڤێترنه‌ری و ته‌ندروستییه‌كان، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستبه‌سه‌ر بڕێك گۆشتی سووردا ده‌گرن و نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ریش رایده‌گه‌یه‌نێت، گۆشته‌كه مه‌ترسی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه مرۆژه‌ڵیه‌كانی لێده‌كرێت. ده‌روێش فه‌ره‌ج نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی له لیژنه هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند: له‌دوو رۆژی رابردوودا له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ند ئاژه‌ڵێكی سه‌ربراودا گیراوه كه خاوه‌نه‌كانیان به‌ده‌ر له رێنماییه ڤێتێرنه‌ری و ته‌ندروستییه‌كان سه‌ریانده‌بڕن و له شه‌قام و شارێكان به هاووڵاتیانی ده‌فرۆشن. وتیشی: پێشتر‌و چه‌ند جارێك ئه‌و گۆشتفرۆشانه ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه ئاژه‌ڵه‌كانیان ببه‌ن بۆ كوشتارگه‌ی سلێمانی له‌پاش پشكنین و دڵنیابوونه‌وه ئاژه‌ڵه‌كانیان سه‌رببڕن، پێشیان وتراوه كه لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت رێگری له‌و گۆشتفرۆشانه ده‌كات له ماڵه‌وه یان له شه‌قام و كۆڵانه‌كان ئاژه‌ڵ سه‌رده‌بڕن. جه‌ختیشيكرده‌وه: ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له‌سه‌ر شه‌قام و شارێكاندا ده‌فرۆشرێت پشكنینان بۆ ئه‌نجام نه‌دراوه دوور له رێنماییه‌كانیان سه‌رده‌برێن، هه‌روه‌ها گۆشته‌كه‌ی گومانی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه هاوبه‌شه‌كانی نێوان مرۆڤ و ئاژه‌ڵی لێده‌كرێت كه مه‌ترسی بۆسه‌ر ته‌ندروستی به‌كارهێنه‌رانی دروستده‌كات. نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی، داواش له هاووڵاتیان ده‌كات كه به‌ر له كڕینی دڵنیابنه‌وه له‌و مۆره‌ی به‌سه‌ر گۆشته‌كه‌وه‌یه، له هه‌بوونی گۆشتی مۆرنه‌كراو له دوكانی گۆشفرۆشه‌كاندا لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ئاگاداربكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌وجۆره گۆشته نه‌كڕن له شه‌قام و شاڕێكاندا ده‌فرۆشرێت. ده‌ورێش فه‌ره‌ج ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ئاژه‌ڵه سه‌ربراوه‌كان راده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێرته‌رنه‌ری سلێمانی ده‌كرێت و ئه‌و ئامێر‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی بۆ كاری گۆشتفرۆشتن به‌كارده‌هێنرێت له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه له ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناوده‌برێت، هه‌روه‌ها خاوه‌نی ئاژه‌ڵه‌كانیش روبه‌رووی یاسا ده‌كرێته‌وه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure