ده‌توانن له‌رێگه‌ی ئه‌م ژماره‌یه‌وه ساكاڵاكانتان بگه‌یه‌ننه لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت. لیژنه هاوبه‌شه‌كان ژماره‌یه‌كی تایبه‌ت بڵاوده‌كاته‌وه كه تایبه‌ته به سكاڵای دایكان و باوكان به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ی كێشه‌ی منداڵه‌كانیان له دایه‌نگه‌كاندا. له‌وباره‌یه‌وه شاتوو حسێن سه‌رۆكی لیژنه‌ی دایه‌نگه‌و باخچه‌ی منداڵانی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ به مه‌به‌ستی زوو به‌ده‌مه‌وه‌چوون له‌كاتی هه‌بوونی كێشه یاخود سكاڵا له‌سه‌ر دایه‌نگه‌و باخچه‌كانی منداڵ، دایكان و باوكان ده‌توانن په‌یوه‌ندی به ژماره (07700451212) بكه‌ن، وتی؛ ته‌رخانكردنی ئه‌م ژماره بۆ ئه‌وه‌یه لیژنه‌ی دایه‌نگه‌و باخچه‌ی مناڵ به شێوه‌یه‌كی خێراتر به‌ده‌م دایكان و باوكانه‌وه بچن كه به‌رده‌وام ژماره‌كه كراوه‌یه‌وه. لیژنه هاوبه‌شه‌كان ژماره (07708677777) بۆ سكاڵای هاووڵاتیان ته‌رخانكردووه، هه‌روه‌ها قائیمقامیه‌تی سلێمانی خاوه‌نی وێبسایت و لاپه‌ڕه‌ی (قائیمقامیه‌تی سلێمانی) له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ته‌رخانكردووه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی كار‌و چالاكیيه‌كانی لیژنه‌كان و هه‌ر له‌ڕیی ئه‌وانیشه‌وه هاووڵاتیان ده‌توانن سكاڵاكانیان بگه‌یه‌ننه قائیمقامیه‌ت و لیژنه هاوبه‌شه‌كان. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure