له‌كاتێكدا ته‌ماشای ته‌له‌فزیۆن ده‌كه‌یت گرنگی به‌دروستكردنی ئه‌م خواردنه بده، جگه‌له‌وه‌ی كه به‌ڕێگایه‌كی ئاسان ئاماده ده‌كرێت، هه‌روه‌ها سوودی هه‌یه بۆ باری ته‌ندروستیمان. كه‌ره‌سته‌كان: كه‌مێك خوێ كه‌مێك به‌هاراتی بیبه‌ری سوور ۱ كه‌لۆ سیر به‌وردكراوی ۱ كه‌وچكه چا ریحانه‌ی وشككراوه ۱ كه‌وچكه چا كه‌ره‌وزی وشككراوه ۱ كوپ گه‌نمه‌شامی ۱ كه‌وچكه چا رۆن شێوازی ئاماده‌كردن: 1- سه‌ره‌تا مه‌نجه‌ڵێك بخه‌ره‌سه‌ر ئاگرو هه‌روه‌ها رۆنی تێبكه تا گه‌رمده‌بێته‌وه. 2- دوایان یه‌ك كوپ گه‌نمه‌شامی بخه‌ره ناو مه‌نجه‌ڵه‌كه‌وه‌و سه‌ره‌كه‌ی به‌سه‌ردا بكه، دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م ورده‌ورده گه‌نمه‌شامیه‌كان ده‌ته‌قن، دواتر له‌سه‌ر ئاگر دایبگره. 3- ئێستاش له‌ناو قاپێكی قوڵدا تێكه‌ڵه دروستبكه له‌ڕێگای تێكه‌ڵكردنی هه‌موو كه‌ره‌سته‌كانی تر. 4- له‌كۆتاییدا گه‌نمه‌شامیه‌كه‌ی به‌سه‌ردا بكه، هه‌وڵبده گه‌نمه‌شامیه‌كان تامی هه‌موو تێكه‌ڵه‌كه بگرێت. خاك – وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure