25/2/2019 09:16 AM

ژنێك ده‌بێته‌ باڵيۆزی سعودیه‌ له‌ ئه‌مریكا

بۆ یه‌كه‌مینجار سعودیه‌ ژنێكی گه‌نج وه‌ك باڵيۆز ڕه‌وانه‌ی واشنتۆن ده‌كات.

ریما كچی به‌نده‌ر بن سوڵتان ئالی سعود له‌لایه‌ن سعودیه‌ وه‌ك باڵيۆزی نوێی ڕیاز  له‌ ئه‌مریكا ده‌ستنیشان كرا.

ریما زۆربه‌ی ته‌مه‌نی له‌ ئه‌مریكا به‌سه‌ربردووه‌و به‌نده‌ر بن سوڵتان باوكی ریما له‌ ساڵی 1983 تا 2005 باڵيۆزی سعودیه‌ بووه‌ له‌ ئه‌مریكا.

ریما له‌دایكبووی 1975 و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریسه‌.


خاك - ئاژانسه‌كان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved