میللـه‌تێكی بێ سه‌رۆك وه‌ك جه‌سته‌یه‌كی بێسه‌ر وایه، گه‌لان هه‌رده‌م شانازی به بوونی ئه‌و سه‌ركرده‌و سه‌رۆكانه‌وه ده‌كه‌ن كه رێچكه‌ی مێژوویان بۆ گۆڕیون، ئه‌مریكییه‌كان شانازی به جۆرج واشنگتۆ و ئه‌براهام لینكڵن ده‌كه‌ن جگه له دروستكردنی مۆزه‌خانه بۆیان شار به شار‌و شارۆچكه به شارۆچكه نییه ناوی ئه‌وانی له‌سه‌ر نه‌بێت، عه‌ره‌ب شانازی به سیمبوله‌كانی ده‌كات و توركیش سه‌ری زمان و بنی زمانیان كه‌مال ئه‌تاتوركه كه كردویانه‌ته باوكی تور‌كان، گه‌لان ره‌مز دروستده‌كه‌ن و جوانییه‌كانیان به نه‌وه‌كانی تر ئاشنا ده‌كه‌ن به‌وه‌ش مێژوو ده‌خولقێنن، بۆ كورد ئه‌مه ره‌نگه حه‌رام بێت و بیره ژه‌نگاوییه‌كانی ناوخۆ ره‌مزو سیمبولی جوانی سه‌ركرده‌كان ره‌تده‌كه‌نه‌وه، چونكه ره‌نگبێ ئێمه تاقه میللـه‌ت بین كه دان به مێژووی خۆمان نه‌نێین و یه‌ك یه‌ك بسڕینه‌وه به‌داخه‌وه زۆرێك رێبازی مامیان كردۆته وێردی سه‌ر زوبانیان به به‌رده‌وامی باس له رێبازی مام و رێچكه‌كه‌ی ده‌كه‌ین، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی ئه‌لف و بێیه‌كیان له پاكی و كوردپه‌روه‌ری و بێگه‌ری بێخه‌وشی شه‌ست ساڵ خه‌باتی مام فێربووبن. پڕۆژه‌ی ماڵی مام كه پڕۆژه‌یه‌كی نموونه‌ی و شارستانییه له‌م رۆژانه له راگه‌یه‌نرا، ئه‌م پڕۆژه‌یه كه سه‌رپه‌رشتی و جیبه‌جێكردنی له‌لایه‌ن خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده‌وه به‌ئه‌نجام ده‌گات، پڕۆژه‌یه‌كه كه قۆناغی ئاوه‌دانی له شاره حه‌یاته‌كه ده‌باته قۆناغێكی تر‌و ئاست و رێژه‌ی سه‌وزایی له‌م شاری شارانه زیاد ده‌كات، به پێویستی ده‌زانم باس له‌وه بكه‌ین كه پڕۆژه‌كه له عانی راگه‌یه‌ندنی بوو ده‌ست به‌جێ كه‌وته بۆسه‌ی هه‌ندێك قه‌ڵه‌م كانسه‌راوی و بیرژه‌نگاوی سیاسی كه پێیانوابوو ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌بێته بارگرانی، به‌ڵام له‌ڕاستیدا مام كه به‌شی زۆری ته‌مه‌نی خۆی به خه‌باتی نه‌ته‌وه‌كه‌ی دا زۆر له‌وه زیاتر ده‌هێنێت كه پڕۆژه‌یه‌كی گه‌ش و جوانی وه‌ك ماڵًی مامی بۆ چێبكرێت و ئاوه‌دانی له‌ده‌وری بێت و ئاواته‌كانی خۆی تا له ژیان بوو بۆ به‌دیبهێنرێت. نووسینی: رێبین عومه‌ر
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure