تائێستا بۆنتان به گوڵێك، خواردنێك یان یه‌كێك له‌و سه‌دانه‌ی بۆنه‌ی دیكه‌وه كردووه كه له ده‌وروبه‌رتاندا هه‌ن؟ له‌كاتی بۆنكردندا مولكیوله‌كان به وه‌رگره‌كانی بۆنه‌وه له‌سه‌ر ڕووكاری خانه ده‌مارییه‌كانه‌وه ده‌لكێن و سیگناڵێك ده‌نێرن بۆ مێشك. مرۆڤه‌كان نزیكه‌ی 400 جۆری وه‌رگری بۆنیان هه‌یه‌و مۆلكیولێكی بۆن ده‌توانێت به چه‌ندین وه‌رگره‌وه بلكێت. له لكانی مۆلكیولیه‌كان به وه‌رگره‌كانه‌وه نه‌خشێك دروستده‌بێت كه خانه ده‌مارییه‌كان چالاك ده‌كات و مێشك ئه‌و نه‌خشه وه‌كو بۆن لێكده‌داته‌وه. بۆنه‌كان ده‌توانن له مه‌ترسییه‌ك ئاگادارمان بكه‌نه‌وه. بۆ وێنه له‌ڕێگه‌ی بۆنی خواردنێكی ڕزیو و گه‌نیو له‌و خواردنه دوورده‌كه‌وینه‌وه. ڕوون نییه كه ئایا به ێوه‌ی زگماك ده‌توانین بۆنه خۆش و ناخۆشه‌كان لێك جیابكه‌ینه‌وه یان نا. بۆ وێنه بوتیریك ئه‌سید مادده‌یه‌كی كیمیاییه كه ده‌بێته هۆی بۆنكردنی په‌نیرو ڕشانه‌وه. كه‌واته لێكدانه‌وه‌ی بۆنی خۆش و ناخۆش په‌یوه‌ندی به‌و حاڵه‌ت و چوارچێوه هه‌یه كه بۆنه‌كه ده‌كه‌ین. هه‌روه‌ها جینه‌كانی وه‌رگره‌كانی بۆن له‌نێوان كه‌سه‌كاندا جیاوازی زۆره، بۆیه مرۆڤه‌كان به‌شێوه‌ی جیاواز له یه‌كتری هه‌ست به بۆنه‌كان ده‌كه‌ن. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure