26/2/2019 10:18 AM

قازانجه‌كانی یارییه‌ ڤیدیۆییه‌كان

له‌ ژیانی ڕۆژانه‌ماندا به‌رده‌وام كه‌ڵك له‌ شاشه‌كان وه‌رده‌گرین. بۆ یه‌كه‌مجاره‌ له‌ مێژووداو ته‌نها به‌ لێدانی دوگمه‌یه‌ك ده‌ستمان به‌ سه‌رجه‌م زانستی مرۆڤایه‌تی ڕاده‌گات. به‌رده‌وام هه‌واڵه‌كان باس له‌ كاریگه‌ری نه‌رێنی شاشه‌كان له‌سه‌ر دابه‌زینی ده‌روون دروستی، كه‌مخه‌وی و دابڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌نه‌وه‌.

به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه‌ له‌ زانكۆی ئۆكسفۆرد كراوه‌ ئه‌گه‌ر به‌ پسپۆڕێك بڵێی كه‌ ڕۆژانه‌ چه‌ند كاتژمێر كه‌ڵك له‌ شاشه‌كان وه‌رده‌گریت، ته‌نها به‌ شیمانه‌ی نیو له‌ سه‌د به‌ دروستی ده‌توانێت پێتبڵێت كه‌ باری ژیان و ده‌روونیت چۆنه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌ پسپۆڕه‌كه‌ بڵێیت ڕۆژانه‌ په‌تاته‌ ده‌خۆیت به‌هه‌مان ڕێژه‌ ژیانت پێشبینی ده‌كات. واته‌ په‌یوه‌ندییه‌كی لاواز له‌نێوان ژیانێكی باش و به‌كارهێنانی شاشه‌كاندا هه‌یه‌.

له‌م نێوانه‌دا به‌كارهێنانی یارییه‌ ڤیدیۆییه‌كان ته‌نانه‌ت كاریگه‌ری ئه‌رێنیشی ده‌توانێت ببێت. ئه‌و یارییانه‌ هه‌ستی یارمه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تیبوون له‌ یاریكه‌راندا ده‌به‌نه‌سه‌ر. بۆ وێنه‌ له‌ یارییه‌كی وه‌ك مایندكرافتدا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ یارییه‌كه‌ تاكه‌كه‌سییه‌، زۆربه‌ی كه‌سه‌كان ئه‌و یارییه‌ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌زموونێكی داهێنه‌رانه‌ له‌ دروستكردنی شتێكدا له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانی دیكه‌ هاوبه‌ش بكه‌ن.

هێشتا تێگه‌یشتنی ئێمه‌ له‌سه‌ر قازانجه‌كان و زیانه‌كانی شاشه‌كان ته‌واو نییه‌. بۆیه‌ باشتروایه‌ ئێمه‌ به‌ته‌واوه‌تی هه‌وڵ نه‌ده‌ین خۆمان له‌ شاشه‌كان دووربخه‌ینه‌وه‌ به‌و بیركردنه‌وه‌ی كه‌ زیانیان بۆمان هه‌یه‌، به‌ڵكو ده‌بێت وه‌ك هه‌ر شتێكی دیكه‌ به‌ شێوازێكی ته‌ندروست به‌كاریان بهێنین.

خاك – سه‌مه‌د كورده‌




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved