چه‌ندین وڵات سێشه‌ممه‌ی رابردوو دیارده‌یه‌كی تێدا ده‌ركه‌وت به‌ناوی "مانگی به‌فری زه‌به‌لاح" كه گه‌وره‌ترین مانگه له‌م مانگه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، دووری مانگی به‌فری له زه‌وییه‌وه به 365800 كیلۆمه‌تر ده‌خه‌مڵێنرێت كه به گه‌وره‌ترین قه‌باره ده‌خه‌مڵینرێت. مانگی به‌فری به دووه‌م گه‌وره‌ترین مانگ داده‌نرێت له‌پاش مانگی خوێناوی زه‌به‌لاح كه رۆژی 21ی كانونی دووه‌می رابردوو ده‌ركه‌وت، مانگی به‌فری به‌ڕێژه‌ی %14 گه‌وره‌تره له مانگی ئاسایی له‌كاتێكدا له دوورترین خاڵدایه له زه‌وییه‌وه. مانگ چه‌ندین نازناوی هه‌یه بۆنموونه به‌فری به‌هۆی زۆر بارینی به‌فره‌وه له‌م مانگه‌دا، هه‌روه‌ها مانگی برسی به‌هۆی ئه‌و قورسیانه‌ی روبه‌ڕووی خێڵه ئه‌مریكییه‌كان ده‌بوه‌وه له راوكردنی ئاژه‌ڵدا. به‌پێی ده‌زگای ناسای ئه‌مریكی وا مه‌زنده ده‌كرێت كه مانگی زه‌به‌لاحی داهاتوو له 19ی ئازاری داهاتوودا ده‌ربكه‌وێت. مانگ له‌كاتێكدا به مانگی زه‌به‌لاح ناوده‌برێت كه مه‌ودایه‌ك له‌نێوان زه‌وی و مانگدا له سنووری 362146 كیلۆمه‌تردا بێت. به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان زانایان پێیانوایه كه مانگه زه‌به‌لاحه‌كان هیچ كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنی له‌سه‌ر مرۆڤ و سروشتی جیۆلۆجی نیه‌و نابێته هۆی حاڵه كه‌شوهه‌وایی چاوه‌ڕواننه‌كراو. خاك - سیڤا ئازاد س: سكای نیوز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure