28/2/2019 09:23 AM

گوگڵ كرۆم له‌ كردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كاندا خێراتر ده‌بێت

چاوه‌ڕێده‌كرێت كه‌ گوگڵ كڕوم له‌ كردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كاندا زۆر خێراتر بكرێت، یان لانیكه‌می له‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌دا خێراتر بكرێت كه‌ له‌مدواییه‌دا سه‌یرتان كردوون.

كرۆم تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێ به‌ناوی كه‌شی بۆپێشه‌وه‌-بۆدواوه‌ زیاد ده‌كات و له‌م ڕێگه‌وه‌ وێبگه‌ڕه‌كه‌ كاتی چوون بۆ لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ، دۆخی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ پاشه‌كه‌وت ده‌كات. ئه‌گه‌ر دواتر بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لاپه‌ڕه‌ی پێشوو، كرۆم زۆر به‌خێرایی لاپه‌ڕه‌كه‌ ده‌كاته‌وه‌ واته‌ له‌جیاتی دروستكردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌، ته‌نها لاپه‌ڕه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ دۆخی پێشوو. به‌هه‌مانشێوه‌ ئه‌گه‌ر جارێكیتر به‌و لاپه‌ڕانه‌دا بچنه‌وه‌ كه‌ ده‌تانه‌وێت دوای لاپه‌ڕه‌یه‌كی تایبه‌ت سه‌یریان بكه‌ن، كرۆم به‌ خێرایی لاپه‌ڕه‌كان ده‌كاته‌وه‌ بۆتان.

ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ بۆ كاتێك كه‌ ماڵپه‌ڕێكی نوێ ده‌كه‌نه‌وه‌ ئیش ناكات. به‌ڵام گه‌ڕان له‌نێوان لاپه‌ڕه‌كانی ماڵپه‌ڕێكی تایبه‌ت زۆر باوه‌. نزیكه‌ی 19%ی ئه‌و لاپه‌ڕانه‌ی له‌ ئه‌ندرۆید كرۆمدا ده‌یكه‌ینه‌وه‌و نزیكه‌ی 10ی ئه‌وانه‌ی له‌ڕێگه‌ی كرۆمه‌وه‌ له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كانه‌وه‌ ده‌یكه‌ینه‌وه‌ له‌نێوان لاپه‌ڕه‌كانی یه‌ك ماڵپه‌ڕدان و له‌و حاڵه‌ته‌دا ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ نوێیه‌ی كرۆم زۆر یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت.

خاك – سه‌مه‌د كورده‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved