12/3/2019 09:43 AM

ئایا بێخه‌ویی شه‌وانه‌ جه‌نه‌تیكییه‌؟

توێژینه‌وه‌ له‌سه‌ر بۆماوه‌ییبوونی بێخه‌وی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ زیاتر له‌ نیو سه‌ده‌ له‌مه‌وبه‌ر. دوایین تویژێنه‌وه‌ش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ سه‌دان جینی به‌رپرسیار له‌ بێخه‌وی هه‌ن به‌ڵام هێشتا ئه‌وه‌ به‌شێكی كێشه‌كه‌ ڕوونده‌كاته‌وه‌.

ئه‌گه‌ر نه‌خۆشی بێخه‌ویی شه‌وانه‌تان هه‌بێت، ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه‌ كه‌ ئه‌ندامانی وه‌چه‌كانی دواتریشتان هه‌مان كێشه‌یان هه‌بێت. به‌پێی وتارێكی نوێ كه‌ له‌ گۆڤاری نه‌یچردا بڵاوبووه‌ته‌وه‌، ئه‌گه‌ری بۆماوه‌ییبوونی بێخه‌وی لایكه‌می 30%ـه‌.

نووسه‌ره‌كان ده‌ڵێن "ده‌كرێت بێخه‌وی له‌ناو بنه‌ماڵه‌دا په‌ره‌بستێنێت".

به‌پێی تویژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ ساڵی 2015 له‌لایه‌ن مه‌كێنزی لیند له‌ زانكۆی ڤیرجینیا كرا، به‌روارد كرابوو كه‌ بێخه‌وی 59% له‌ ژنانداو 38% له‌ پیاواندا بۆماوه‌ییه‌.

هه‌ندێك به‌ڵگه‌ له‌به‌رده‌ستدایه‌ كه‌ جینه‌كانی ڕیتمی ڕۆژانه‌و ده‌ماره‌گه‌یه‌نه‌ره‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی خه‌و، وه‌ك جینی به‌رپرس له‌ بێخه‌وی ده‌زانێت، به‌ڵام توێژینه‌وه‌ نویێه‌كه‌ ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ كه‌ زۆربه‌ی ئه‌و جینانه‌ی باسیان لێوه‌ كراوه‌ كاریگه‌رییان ببێت.

توێژینه‌وه‌ نوێیه‌كه‌ كۆمه‌ڵێكی جینی دیكه‌و ناوچه‌ی جه‌نه‌تیكی دیكه‌ی وه‌ك به‌رپرس ده‌ستنیشان كردووه‌ كه‌ هه‌ندێكیان تایبه‌تن به‌ پیاوان و به‌شێكیشیان تایبه‌تن به‌ ئافره‌تان. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ گه‌وره‌ترین شیكارییه‌ كه‌ تائێستا له‌سه‌ر بێخه‌وی كرابێت و زانیاری 1330010 كه‌سیان شیكردۆته‌وه‌و 906 جینیان له‌ 202 شوێندا له‌ جینۆمی مرۆڤدا دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ بێخه‌وییه‌وه‌ هه‌یه‌.

خاك – سه‌مه‌د كورده‌




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved