14/3/2019 03:21 PM

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لەچوارچێوەی دەوامی ئاسایی خۆیدا پێشوازیكرد لە وەفدێكی رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان

ئەمڕۆ 14-11-2019 خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لێپرسراوی ناوەندی دەرەوەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە چوارچێوەی دەوامی ئاسایی خۆیدا لە نوسینگەی تایبەتی خۆی شاری سلێمانی ، پێشوازیكرد لە وەفدێكی رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان .

لەدیدارێكدا خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بەگرنگییەوە باسی لەوەكرد ، پێویستە هەوڵ و كۆششی زیاتر بكرێت لەپێناو خزمەتكردن بەمنداڵانی كوردستان و سوپاس و ستایشی رۆڵی رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستانیكرد كە بەبەردەوامی بێ ووچان درێخیان نەكردووە لە خزمەتكردن بە منداڵانی كوردستان و سەیوانی پارێزگاریكردن بوو لەمنداڵانی بێ نەوای هەرێمی كوردستان.

پاشان لای خۆیانەوە وەفدی رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان سوپاسی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەدیانكرد كە بەردەوام پاڵپشت و پشتیوانی سەرخستنی پڕۆژەكانی رێكخراوەكەیانە بووە  لە بواری خزمەتكردن بەمنداڵانی كوردستان .

خاك



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved