به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیان ده‌كات كه به‌پێی شوێنی جوگرافی و كارتی زانیای (بطاقه سكن) پێویسته هاووڵاتی سه‌ردانی نوسینگه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی پاسپۆرت بكه‌ن له پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌مشێوه‌یه: 1- نوسینگه‌ی پاسپۆرتی سلێمانی/1 ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كارتی زانیاری‌یان سنوری پارێزگای سلێمانییه وه‌كو (سه‌رچنار، ڕاپه‌ڕین، كوردسات، به‌كره‌جۆ، سه‌را، ئازادی، سه‌یوان، ئه‌زمڕ، هه‌واری شار، ڕزگاری، به‌ختیاری و ابراهیم ئه‌حمه‌د). هه‌روه‌ها به‌پێی سنوری جوگرافی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كارتی زانیاری‌یان سه‌ر به‌م قه‌زاو ناحیانه‌یه (دوكان، پیره‌مه‌گرون، بازیان، چوارتا، ماوه‌ت ، قه‌ره‌داغ، پێنجوێن، چه‌مچه‌ماڵ، شۆڕش و ئاغجه‌له‌ر)ه، ده‌توانن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی سلێمانی مامه‌ڵه‌ی پاسپۆرت ئه‌نجامبده‌ن. 2- نوسینگه‌ی پاسپۆرتی سلێمانی/ 2 كه‌لار ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی دانیشتووی سنوری ئیداره‌ی (گه‌رمیان)ن كارتی زانیاری‌یان سه‌ر به (كه‌لار، كه‌لاری كۆن،كفری و ده‌ربه‌ندیخان) له نوسینگه‌ی پاسپۆرتی سلێمانی/٢ ده‌توانن مامه‌ڵه‌ی پاسپۆرت بكه‌ن. 3. نوسینگه‌ی پاسپۆرتی سلێمانی/3 ڕانیه ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی دانیشتووی سنوری ئیداره‌ی (ڕاپه‌ڕین)ن كارتی زانیاری‌یان سه‌ر به (ڕانیه، قه‌ڵادزێ، پشده‌ر، كێوه‌ڕه‌ش، سه‌نگه‌سه‌ر، چوارقوڕنه، حاجیاوا، خدران، بنگرد)ه له نوسینگه‌ی پاسپۆرتی سلێمانی/3 له ڕانیه ده‌توانن مامه‌ڵه‌ی پاسپۆرت بكه‌ن. 4. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی هه‌ڵه‌بجه ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی دانیشتووی سنوری پارێزگای (هه‌ڵه‌بجه)ن كارتی زنیارییان سه‌ر به (هه‌ڵه‌بجه، سیروان، خورماڵ، بیاره، سه‌یدسادق، شاره‌زوور، به‌مۆ)یه له پاسپۆرتی هه‌ڵه‌بجه ده‌توانن مامه‌ڵه‌ی پاسپۆرت بكه‌ن. خاك - راگه‌یاندنی پاسپۆڕتی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure