13/4/2019 09:58 AM

ئینته‌رنێتی 5جی، كۆمپانیای ڤێریزۆن

كۆمپانیای ڤێریزۆن تۆڕی 5جی له‌ شیكاگۆو مینه‌پۆلیس چالاك كردووه‌. دوای چالاككردنی تۆڕه‌كه‌، ئه‌ندامانی تۆڕی ته‌كنۆلۆجیCNET، ئه‌م ته‌كنۆلۆجییه‌كان له‌سه‌ر ته‌له‌فۆنێكی مۆتۆرۆلا زێد 3 تاقیكرده‌وه‌. بۆ به‌كارهێنانی ئه‌م تۆڕه‌ له‌ ئێستادا ده‌بێت 200 دۆلار بده‌ن.

ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ته‌نیا به‌ چه‌ند مه‌تر دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ناوه‌ندی 5جی، تۆڕی 5جی ده‌گۆڕدرێته‌وه‌ بۆ 4جی. ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ سی نێت ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه‌ بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ خێرایی تۆڕه‌كه‌ بۆ یارییه‌كی ئینته‌رنێتی هه‌روه‌ك تۆڕه‌كانی LTE بووه‌و به‌كارهێنانی ئه‌م تۆڕه‌ی 5جی به‌ بێزاركه‌ر ناوده‌به‌ن. هه‌رچه‌ند له‌ هه‌ندێك كاتدا وه‌ك خودی كۆمپانیای ڤێریزۆن به‌ڵێنیداوه‌ خێرایی ئینته‌رنێته‌كه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 600 مێگابیت له‌ چركه‌دا.

ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی 5جی سه‌ره‌تایه‌و ماوه‌یه‌ك كاتی ده‌وێت تا تۆڕه‌كه‌ به‌باشی سه‌رڕێ بكه‌وێت. ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ تۆڕێ 4G LTE یش له‌سه‌ره‌تادا وابوو و دوای ماوه‌یه‌ك كێشه‌كانی چاره‌سه‌ركران. هابێرمه‌ن، جێگری كۆمپانیای ڤێرۆزن ده‌ڵێت كێشه‌یه‌ك كه‌ 5جی چاره‌سه‌ری ده‌كات كێشه‌ی capacityیه‌. به‌تایبه‌ت له‌ شوێنك وه‌ك یاریگه‌كان یان شوێنه‌ قه‌ره‌باڵغه‌كانی ناو شاره‌كان 5جی ئینته‌رنێتیكی خێرا دابینده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆرتر له‌ ئامێره‌كانی پێوه‌ بلكێن به‌بێ ئه‌وه‌ی نیگه‌رانی ژماره‌ی ئامێره‌كان له‌و شوێنه‌ قه‌ره‌باڵغانه‌دا بن.

خاك – سه‌مه‌د كورده‌




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved