15/4/2019 10:31 AM

چه‌ند خوویه‌ك ده‌بنه‌ هۆی ته‌مه‌نی درێژ

زۆر كه‌س پێیانوایه‌ مه‌ودای ته‌مه‌ن په‌یوه‌ندی به‌ جه‌نه‌تیكیه‌وه‌ هه‌یه‌. به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بڕاوایه‌وه‌ جینه‌كان كاریگه‌رییه‌كی كه‌میان له‌سه‌ر درێژی ته‌مه‌ن هه‌یه‌. هۆكاره‌ ژینگه‌ییه‌كان وه‌ك خواردن و شێوه‌ژیان زۆر كاریگه‌رترن. لێره‌دا 6 خوو باسده‌كه‌ین كه‌ یارمه‌تی ده‌ده‌ن ماوه‌ی ژیان درێژتر بێت.

1-خۆپاراستن له‌ زۆر خواردن
په‌یوه‌ندی نێوان به‌كارهێنانی كالۆری و ته‌مه‌ندرێژی له‌ ئێستادا سه‌رنجی زۆر كه‌سی به‌لای خۆیدا ڕاكێشاوه‌. توێژینه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئاژه‌ڵه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی 10تا50%ی كالۆری ده‌توانێت ماوه‌ی ژیان بگه‌یه‌نێته‌ زۆرترین ئاست.

2-زیاتر دانه‌وێڵه‌كان بخۆن
دانه‌وێڵه‌كان ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ پرۆتینه‌كان، دژه‌ئۆكسیدانته‌كان، فایبرو مادده‌ی به‌كه‌ڵكی گیایی. سه‌رچاوه‌ی چه‌ندین ڤیتامین و مادده‌ی كانزایین وه‌ك كۆپێر، مه‌گنه‌زیۆم، پۆتاسیۆم، فۆلات، ڤیتامینه‌كانی بی6 و ڤیتامین ئی. چه‌ندین توێژینه‌وه‌ باس له‌ به‌سوودیی دانه‌وێڵه‌كان بۆ نه‌خۆشی دڵ، به‌رزی په‌ستانی خوێن، هه‌وكردن، شه‌كره‌، كۆنیشانه‌ی مێتابۆلیك، ئاستی چه‌وری زگ و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له‌ جۆره‌كانی شێرپه‌نجه‌ ده‌كه‌ن.

3-زه‌رده‌چه‌وه‌ به‌كاربهێنن
دژه‌هه‌وبوون و دژه‌ئۆكسیدانت بوونی زه‌رده‌چێوه‌ بۆ پاراستنی ته‌ندروستی مێشك، دڵ، سییه‌كان و پاراستن له‌ به‌رامبه‌ر شێرپه‌نجه‌كان و نه‌خۆشییه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نه‌وه‌ به‌سووده‌.

4-خواردنی گیایی زۆر به‌كاربهێنن
خواردنه‌ گیاییه‌كان وه‌ك میوه‌كان، سه‌وزه‌كان، دانه‌وێڵه‌كان و پاقله‌و... مه‌ترسی نه‌خۆشی كه‌مده‌كه‌نه‌وه‌ ژیان درێژ ده‌كه‌ن.

5-چالاكی جه‌سته‌ییان كه‌م مه‌كه‌نه‌وه‌
ته‌نیا 15 خوله‌ك وه‌رزشكردن له‌ ڕۆژدا ده‌توانێت 3 ساڵ ماوه‌ی ژیانتان زیادبكات. هه‌روه‌ها مه‌ترسی زوومردن به‌ زیادكردنی هه‌ر 15 خوله‌كێك چالاكی جه‌سته‌یی له‌وانه‌یه‌ 4% كه‌م بكات.

6-جگه‌ره‌ مه‌كێشن
جگه‌ره‌ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی به‌ نه‌خۆشی و مردنی زوو هه‌یه‌. ئه‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره‌ ده‌كێشن به‌گشتی 10 ساڵ له‌ ته‌مه‌نیان كه‌مده‌كه‌نه‌وه‌و 3 به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌ری مردنی زووتریان له‌و كه‌سانه‌ زیاتره‌ كه‌هه‌رگیز جگه‌ره‌ ناكێشن.

خاك – سه‌مه‌د كورده‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved