17/4/2019 09:39 AM

له‌ كۆگایه‌كدا ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر شه‌كری به‌سه‌رچوودا گیرا

لە یەكێك لە كۆگاكانی ناو شاری سلێمانی دەست بەسەر بڕێكی زۆر شەكرو پاقلەمەنی خراپ و بەسەرچوودا گیراو لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لەناوبرا.

بەپێی راپۆرتی لیژنەی كۆگاكانی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە كۆگایەكی كۆمپانیای نەورەسدا  دەستگیراوە بەسەر بڕی (3) تۆن و نیو شەكری وردەداو دەستبەجێ‌ ڕەوانەی ناوچەی تانجەرۆ كراوە بۆ لەناوبردن. پێشتریش لەلایەن كۆمپانیای نەورەسەوە ئاگاداركرابوونەوە لە بوونی بڕی (2) تۆن (نۆك و نیسك و فاسۆلیا)ی بەسەرچووداو ئەوەش لەلایەن لیژنەی تایبەتەوە لەناوبراوە.

لیژنەی كۆگاكان یەكێكە لە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت و رۆژانەو بە بەردەوامی چاودێری كۆگاكانی خواردەمەنی و شمەك و كاڵاكان دەكان و داواش لە هاووڵاتیان دەكات لەكاتی بینینی هەر خۆراك یان شمەكێكی بەسەرچوو و نەشیاودا لیژنە هاوبەشەكانی لێ‌ ئاگاداربكەنەوە.

خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved