5/6/2019 01:40 PM

دیزاینێکی نوێ بۆ فرۆکە لەسەر شێوەی پیتی ڤی

هێڵی ئاسمانی هۆڵندی ڕایگەیاند کە دیزاینی فرۆکەیەکی سەرنجڕاکیش و تایبەت کۆتایی هاتووە بەناوی"Flying-v"
کە ئەمەش تەواوکەری پرۆژەیەکە بۆ دروستکردنی فرۆکەیەک لەسەر شێوەی پیتی"V" ئینگلیزی، ئەم فرۆکەیە توانای هەلگرتنی ٣١٤ سەرنشینی هەیە، جێگەی سەرنجە فرۆکەی "V"کەمتر بەنزین دەسوتێنێت و دۆستی ژینگەیە و توێژەرەوانی ئەم بوارە بە هەنگاوێکی گرنگی دادەنێن  بە هۆکاری ئەوەی لە ئێستادا فرۆکەکان بە ڕێژەی ٪2.5 بەشدارن  لە زیادبوونی گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لە جیهاندا. و هەرچەندە هەوڵە زانستیەکان تا ئێستا بەردەوامن بۆ دروستکردنی فرۆکەی گەورە کە تەنها بە وزەی کارەبا کار بکات.

خاك – زاموا زاهیر
س/ cnn






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved