4/8/2019 10:11 AM

رەنجرۆڤەر HSTـی نوێ، ئۆتۆمبێلێکی نایاب

ئەم مۆدێلەی رەنجرۆڤەر، لە کۆی گشتی بەرهەمەکانی کۆمپانیای لەندرۆڤەری بریتانی‌دا ئۆتۆمبێلێکی نایابه. بزوێنەری ئەم ئۆتۆمبێلە 6 سیلەندەری هەیه به قەبارەی 3 لیتر و لە هەندێک تەکنەلۆجیا سوود وەرئەگرێت کە لە داهاتوودا لە مۆدێلەکانی‌تردا جێگیر ئەکرێت.

 

جۆری جێگیر کردنی ئەم بزوێنەرە به شێوەی Vنییه بەڵکوو هیڵییه. ئەندازیارە بریتانییەکان لایان وایه ئەم شێوازه ئەبێتە هۆی ئەوەی بزوێنەرەکە نەرمتر ئیش بکات. ئەم ئۆتۆمبێلە جگه لەم بزوێنەرە، لە بزوێنەرێکی هایبریدی (کارەبایی) بچووکی 48 ڤۆڵتیش وزه وەرئەگرێت.

دیزاینی ناوەوەی رەنجرۆڤەر HST زۆر سەرنجڕاکێشە. سوککان و کورسییەکانی به ئالکانترا داپۆشراوە. ئەگەرچی ئەم مۆدێلەی رەنجرۆڤەر جیاوازییەکی ئەوتۆی لەگەڵ وەشانە ستاندارەکان نییە بەڵام لە ژێر بۆنیتەکەی دا چیرۆکێکی‌تر لە ئارا دایه.

 

به گوێرەی لێدوانەکانی کۆمپانیای لەندرۆڤەر ئەم ئۆتۆمبێلە جگه لەوەی لە بواری ئابوورییه زۆر نرخێکی گونجاوی هەیه، لە بواری کاردکردیشەوە زۆر نایابه.

لە ژێرەوە ئاماژە بە تایبەتمەندییه سەرەکەییەکانی ئەم ئۆتۆمبێلە ئەکەین.

* نرخ: 81250 پاوند
* بزوێنەر: 6 سیلەندەر به قەبارەی 3 لیتر (بەنزینی/ هایبریدی)
* کێسی گێڕ: 8 دانەیی ئۆتۆمات
* وزە/ زەبر: 395 ئەسپەهێز وزه/ 550 نیۆتۆن مەتر زەبر
* خێراییەکەی لە ماوەی 6.2 چرکەدا ئەگاته 100 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا
* ئەوپەڕی خێرایی: 225 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا
* ڕادەی سووتاندنی سووتەمەنی: 9.2 لیتر لە هەر 100 کیلۆمەتردا




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved