17/8/2019 09:21 AM

بەرهەمی ناوخۆ کوالێتی زۆرباشە

وەزارەتی کشتوکاڵ: بەرهەمی ناوخۆ کوالێتی زۆر باشترە

وەزارەتی کشتوکاڵ لەبارەی بابەتی ڤیدیۆی شووتیەکان ڕوونکردنەوە دەدات و دەشڵیت، بەرهەمی ناوخۆیی لە بەرهەمی هاوردەکراو باشترو تەندروستترە.

حسێن حەمە کەریم وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ڕایگەیاند: بەداخەوە ماوەیەکە لەلایەن هەندێک کەسەوە لە سۆشیاڵ میدیا زۆر بەخراپی بەکاردەهێنرێت بۆ شکاندنی بەرهەمی ناوخۆ، لەکاتێکدا ئەو کەسانە پەیوەندیدار نین و بەبێ توێژینەوەو لێکۆڵینەوەی زانستیانەو بەدواداچوون و پەیوەندیکردن بە لایەنە فەرمییەکانەوە، پۆستێک دەکەن جگەلەوەی دەبێتە هۆی دروستبوونی دوودڵی لای هاووڵاتیان، زەرەرێکی زۆریش لە بەرهەمی ناوخۆ دەدەن و بە قازانجی بەرهەمی هاوردەش دەشکێتەوە. ئەو پۆستانەش دەچێتە خانەی زیانگەیاندن بە ئاسایشی خۆراکی هەرێمەکەمان و گومان پەیداکردن بەرامبەر خاوەنی پۆستەکان.

ئێمە هاووڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە کە بەرهەمی ناوخۆ بە بەراورد لەگەڵ بەرهەمی هاوردەو بەتایبەتی وڵاتانی دراوسێ لەڕووی کواڵیتییەوە لە هەموویان باشترو تەندروستترە زیاتر ئۆرگانییە، لەگەڵ ئەوەی نایشارینەوە ئەم بابەتە بابەتێکی زۆر گرنگ و هەستیارە پێویستی زۆر زیاتری بە بەدواداچوون و ڕێنماییکردنی جوتیارانە.

وەزارەتی کشتوکاڵ زۆر بەجددی لەم بابەتە دەڕوانێت و لە هەموو ڕوویەکەوە لەم پرسە دەکۆڵینەوەو بە دواداچوون دەکەین. لەهەمانکاتدا داواکارین لە هەموو دڵسۆزان نەبنە هاوکار بۆ ئەو کەسانە لەڕێگەی شەیرکردن و ناردنی پۆستەکان بە مێسنجەر. لەگەڵ ڕیزو پێزانین بۆ جوتیاران و دڵسۆزان و خەمخۆرانی پارستن و گرنگیدان بە بەرهەمی ناوخۆ.

خاك - راگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved