19/8/2019 08:51 AM

كاره‌با ئاماری هاوبه‌شانی نوێ راده‌گه‌یه‌نێت

له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا له‌ سلێمانی زیاتر له‌ 9000 هاوبه‌شی نوێ كاره‌بای وه‌رگرتووه‌.

له‌ سنوری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی له‌ 1/1/2019 تا 31/6/2019 هاوبه‌شانی كاره‌با به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه‌ كه‌ 9148 هاوبه‌ش بووه‌.

به‌پێی ئاماره‌كانی به‌شی فرۆشتنی وزه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی، كۆی هاوبه‌شانی كاره‌با له‌ سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی گه‌یشتوته‌ (594647) هاوبه‌ش، له‌كاتێكدا له‌ 31/12/2018 بریتیبووه‌ له‌ 585499 هاوبه‌شی كاره‌با، به‌وه‌ش له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا (9147) هاوبه‌شی نوێ كاره‌بای وه‌رگرتووه‌.

هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كان جۆری هاوبه‌شه‌كانی به‌مشێوه‌یه‌:-
- ماڵان: 500.602 هاوبه‌ش.
- بازرگانی :69.601 هاوبه‌ش.
-پیشه‌سازیی: 7.887 هاوبه‌ش.
- كشتوكاڵی: 8.941 هاوبه‌ش.
- میری (حكومی): 7.447 هاوبه‌ش.


خاك -كاروان محمد




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved