كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌وروپی بۆ پاراستنی مافی به‌كاربه‌ر ئاشكرایكردوه، هه‌ندێك له‌و كاغه‌ز و پاكه‌ت و قووتوانه‌ی ماده‌خۆراكییه‌كانی تێده‌كرێت ژه‌هراوین و مه‌ترسیان هه‌یه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ. له نوێترین ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌ورپا بۆ پاراستنی مافی به‌كاربه‌ر كه ڕۆژی (25) ی مانگی رابردوو بڵاو كراوه‌ته‌وه، ڕێكخراوه‌كه هۆشداری ده‌داته هاوڵاتیانی ئه‌وروپا و جیهان ده‌رباره‌ی ئه‌و مادده كاغه‌زیی و كارتۆنییانه‌ی كه خۆراكه‌كانی پێ ده‌پێچرێته‌وه یان تێیاندا هه‌ڵده‌گیرێت‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت زۆربه‌ی ئه‌و ماددانه ژه‌هریان پێوه‌یه و مه‌ترسیدارن بۆ ته‌ندروستیی مرۆڤ . له‌و ڕاپۆته‌دا ڕێكخراوه‌كه داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌كان ده‌كات به‌كارهێنانی ئه‌و جۆره كارتۆن و كاغه‌زانه ڕێكبخه‌ن كه خواردنی تێدا هه‌ڵده‌گیرێت یان خواردنی پێ ده‌پێچرێته‌وه و له‌وانه‌ش كاغه‌زی ئه‌له‌منیۆمیی . رێكخراوه ئه‌وروپییه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌دات وه‌ره‌ق یان وه‌ره‌قی ئه‌له‌منیۆمیی دووه‌مین مادده‌ی به‌كارهێنراوه له دوای پلاستیكه‌وه كه ئه‌مه‌ش زیانی خۆی هه‌یه ، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه یه‌كێتی ئه‌وروپا ماوه‌یه‌كی زۆره به‌كارهێنانی مادده كیمیاوییه‌كانی له پاكه‌ت و زه‌رفی پلاستیكیدا ڕێكخستووه و بڕیاریشه له ساڵی 2021 ه‌وه به ته‌واوی ئه‌و جۆره مادده پلاستیكانه قه‌ده‌غه بكات كه بۆ یه‌كجار به‌كارده‌هێنرێن. به‌ڵام ڕێكخراوه‌كه ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه كه ئه‌و ڕیوشوێنانه له‌به‌رامبه‌ر پێچانه‌وه به‌كاغه‌زی ئه‌له‌منیۆمی ناگیرێته‌به‌ر‌و ئاماژه‌شی به‌وه كردووه كه ئه‌و پشتگوێخستنه هاوڵاتیان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه. ئه‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوه زۆر مه‌به‌ستێتی كاری له‌سه‌ر بكرێت ئه‌وه‌یه كه بۆ دروستكردن و ڕازاندنه‌وه و سه‌رنجڕاكێشانی هه‌ندێك له‌پاكه‌ت‌و كاغه‌زه‌كانی پێچانه‌وه نزیكه‌ی پێنج هه‌زار مادده‌ی كیمیاوی به‌كار ده‌هێنرێت، هه‌ندێك له‌و ماددانه‌ش بریتین له بۆیه و ماده‌ی تواوه و هه‌ندێك شتی تر. رێكخراوه‌كه ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه كه شیكردنه‌وه بۆ هه‌ندێك له‌و ماددانه ده‌كرێت و به‌پێی تاقیكردنه‌وه تاقیگه‌ییه‌كان له‌هه‌ر شه‌ش نموونه‌یه‌ك دوانیان پیكهاته‌ی بۆنداری بنه‌ڕه‌تین، كه بۆ ده‌ستكه‌وتنی ڕه‌نگه‌كانی زه‌رد و پرته‌قاڵیی‌و سوور به‌كاردێن‌و گومانیش ده‌كرێن هه‌ندێكیان ببنه هۆی شێرپه‌نجه‌و له‌نێوان (76) نموونه‌دا (9)نموونه ئه‌وانه بوون كه وه‌ك پێشێلكاری یاساكانی یه‌كێتی ئه‌وروپا سه‌یریان ده‌كرێت به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له پاكه‌ت و ڕوپێچكردنی خۆراكه‌كاندا به‌كاردێن. ڕێكخراوی كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌وروپی بۆ پاراستنی مافی به‌كاربه‌ر له‌كۆتایی ڕاپۆرته‌كه‌دا داوا ده‌كات جێگره‌وه‌ی دیكه بۆ پێچانه‌وه و هه‌ڵگرتنی خواردنه‌كان بدۆزرێته‌وه تا هه‌موان به دووربن له مه‌ترسییه ته‌ندروستییه‌كان و سنوردانان بۆ نه‌خۆشییه جیاجیاكان كه ساڵانه سه‌دان هه‌زار كه‌س له جیهاندا به هۆیانه‌وه گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن. سه‌رچاوه: ڕویته‌رز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure