توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخستووه ته‌ماته سودێكی زۆری هه‌یه‌ئ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ڕێگه له‌شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات ده‌گرێت كه به زۆریی پیاوان تووشیان ده‌بێت. له‌كاتێكدا ژماره‌ی توشبوانی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا ڕوو له‌زیادبوونه، توێژه‌ره‌وانی به‌ریتانیا له زانكۆی بریستۆل دوای چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی گرنگ بۆیان ده‌ركه‌وتووه ئه‌و پیاوانه‌ی هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك 10 جار ته‌ماته ده‌خۆن به ڕێژه‌ی ( 20%) له توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات پارێزراون. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه كه ئه‌نجامه‌كه‌ی له یه‌كێك له‌گۆڤاره ته‌ندروستییه به‌ناوبانگه‌كانی به‌ریتانیادا بڵاوكراوه‌ته‌وه، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه جگه له‌گرتنه‌به‌ری سیستمێكی خۆراكیی گونجاو كه بریتییه له سه‌وزه و میوه و بڕێكی كه‌می گۆشتی سوور ته‌ماته‌ش ده‌چێته پاڵ ئه‌و خۆراكه به سودانه‌ی كه ڕۆڵی كاریگه‌ری هه‌یه له كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ریی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات. به‌پێی ئاماده‌كارانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه كه بریتیی بووه له‌چاودێریكردنی نزیكه‌ی 20 هه‌زار پیاوی به‌ریتانیی كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 50 بۆ 69 ساڵیدا بووه و ده‌ركه‌وتووه ئه‌وانه‌ی هه‌فتانه‌ی 10 جار ته‌ماته‌یان خواردووه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ته‌ماته‌یان نه‌خواردووه به ڕێژه‌ی (20%) ئه‌گه‌ری تووشبونیان به شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات كه‌متره. له‌مباره‌یه‌وه ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی ئیكسپریس له زاری ( ڤانیسیا ئه‌ی ئاڕ) له كۆلێژی پزیشكیی كۆمه‌ڵایه‌تی و كۆمه‌ڵگای سه‌ر به‌زانكۆی بریستۆل‌و یه‌كێك له به‌شدارانی توێژینه‌وه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه « ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ی ده‌ست كه‌وتوون سه‌باره‌ت به سووده‌كانی ته‌ماته زۆر شتێكی گرنگ و پڕبایه‌خن بۆ سنوردانان بۆ شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه پێویسته تاقیكردنه‌وه‌ی زیاتر و توێژینه‌وه‌ی ووردتر بكرێت بۆ ده‌ستخستنی ئه‌نجامی یه‌كلاكه‌ره‌وه «. ئه‌و پسپۆڕه ده‌شڵێت» باشتر وایه پیاوان بۆ ئه‌وه‌ی كێشێكی گونجاویان هه‌بێت و دۆخێكی پڕ چالاكییان هه‌بێت، هه‌وڵ بده‌ن زیاتر سه‌وزه و میوه و گرنگیی بده‌ن به‌خواردنی ته‌ماته‌و دووركه‌ونه‌وه له‌چه‌وریی خواردنه‌وه گازییه‌كان). سه‌رچاوه: الصحه والحیاه
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure