به‌هۆی كاریگه‌ری هه‌وایه‌كی گه‌رم له زه‌ریای هندی و بایه‌كی خۆجێیی گه‌رم له باكووری ئه‌فریقیا، پله‌كانی گه‌رمی چاوه‌ڕوانده‌كرێت له ڕۆژی شه‌ممه‌وه 24-8-2019 له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت له ناوچه‌ی گه‌رمیان چه‌ند پله‌یه‌كی دیكه پله‌ی گه‌رما به‌رزببێته‌وه‌و كاریگه‌ری ئه‌و شه‌پۆله‌ش تا كۆتایی هه‌فته به‌رده‌وام ده‌بێت. پێشبینی ده‌كرێت، له كاته‌كانی (12ی نیوه‌ڕۆ بۆ 5ی عه‌سر) پله‌كانی گه‌رمی له ناوچه ده‌شتاییه‌كانی ناوه‌ڕاستی گه‌رمیان بگاته (48) پله‌ی سه‌دی و له ناوچه ده‌شتاییه‌كانی باشووری گه‌رمیانیش پله‌كانی گه‌رمی بگاته نزیك (50) پله‌ی سه‌دی و له ناوچه‌كانی باكووری گه‌رمیانیش بگاته (46) پله‌ی سه‌دی، به‌ڵام له كاته‌كانی شه‌ودا پله‌كانی گه‌رمی ئاسایی و جێگیر ده‌بن له‌نێوان (25 - 27) پله‌ی سه‌دی. خاك - راگه‌یاندنی كه‌شوهه‌وای گه‌رمیان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure