توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن لێكۆڵه‌رانی سه‌نگاپوره‌وه ئه‌نجامدراوه ده‌ڵێت: رێك پێش تاقیكردنه‌وه، پشوودان به سهرخهوشكاندنێكی خێرا ده‌توانێت به‌سوود بێت له‌چاو هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی كتێبه‌كان بۆ وه‌رگرتنی دوایین زانیارییه‌كان. باشتر ده‌ركه‌وتن له تاقیكردنه‌وه‌دا له توێژینه‌وه‌كه‌دا لێكۆڵه‌ران 72 به‌شداربوویان كۆكرده‌وه‌و بۆماوه‌ی 80 خولهك وانه‌یه‌كی نوێیان پێدان. له‌كاتی پشوداو پێش وانه‌ی دواتر به‌شداربووه‌كان كرانه سێ گروپ، گروپی یه‌كه‌م سه‌یری فیلمیان كرد، گروپی دووه‌م سهرخهویان شكاند، گروپی سێهه‌میش ده‌ستیانكرد به دوباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و وانه‌یه‌ی پێیان وترابوو.. دواتر به‌شداربووان له‌سه‌ر وانه‌كه تاقیكاریان بۆ دانراو گروپی سێهه‌م كه سهرخهویان شكاندبوو سه‌ركه‌وتووتر ده‌رچوون. دوای سێ هه‌فته لێكۆڵه‌ران ئه‌و ئه‌زموونه‌یان دووپاتكرده‌وه‌و دیسانه‌وه گروپی خه‌و سه‌ركه‌وتووتر بوون، به‌ڵام ئه‌مجاره سه‌ركه‌وتنه‌كه‌یان كه‌متر به‌رچاو بوو. خه‌و بیر به‌هێز ده‌كات ئه‌گه‌رچی لێكۆڵه‌رانی پشت ئه‌م توێژینه‌وه‌یه دان به‌وه‌دا ده‌نێن كه ئه‌م توێژینه‌وه‌یه بچوك بووه‌و پێویستی به به‌دواداچوونی زۆرتره، به‌ڵام په‌یوه‌ندی نێوان خه‌و و به‌بیرهێنانه‌وه، شتێكی بێگانه نییه له‌ناو بواره زانستیه‌كاندا. له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2015 دا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌ریتانی پیشانیدا كه خه‌و چانسی به‌بیرهێنانه‌وه‌ی وشه‌كان نزیك به دوو به‌رامبه‌ر دهباتهسهرێو هه‌رهه‌مان ساڵیش لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌رازیلی پیشانیدا كه خه‌و یارمه‌تی مێشك ده‌دات بۆ پێشخستنی زانیارییه‌كان. به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی تۆ كتێبه‌كانت وه‌لابنێیت، له‌یادی مه‌كه كه ئه‌مه تێكهه‌ڵكێشی فێربوون و خه‌وه كه ده‌توانێت ئه‌نجامی باشی لێبكه‌وێته‌وه. خاك –س/ illvet.se
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure