وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵ و ره‌خساندنی هه‌لی كار، زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی خۆی ده‌دات به ده‌رچووانی كۆلێژه‌كانی كشتوكاڵ تاوه‌كو به‌پێی پسپۆڕییان كاری تێدا بكه‌ن. بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و ئاودێری هه‌رێمی كوردستان له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك رایگه‌یاندووه، له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ كۆمه‌ڵێك زه‌وی كشتوكاڵیمان هه‌یه نامانه‌وێت به‌وجۆره‌ی ئێستا بمێننه‌وه، بۆیه پرۆژه‌یه‌كمان له‌به‌رده‌ستدایه بۆ ئه‌وه‌ی میكانیزمێك دابنێین كه ئه‌و زه‌وییانه‌ی موڵكی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵن به شێوه‌یه‌ك بیده‌ین به ده‌رچووانی كۆلێژه‌كانی كشتوكاڵ تاوه‌كو كاری تێدا بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م سوود له به‌روبوومه‌كانی وه‌ربگرین هه‌م سوود له پسپۆڕی ئه‌و ده‌رچووانه وه‌ربگرین بۆ بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵ. بێگه‌رد تاڵه‌بانی وتیشی: پرۆژه‌كه دوو ئامانجی هه‌یه، یه‌كه‌میان ره‌خساندنی هه‌لی كاره بۆ ده‌رچووانی زانكۆ. دووه‌میان بووژاندنه‌وه‌و سوود وه‌رگرتن له‌و زه‌ویانه، په‌ره‌پێدانی كه‌رتی كشتوكاڵ و زیادكردنی به‌روبوومی ناوخۆیه. ده‌رباره‌ی شێوازی دابینكردنی زه‌وییه‌كان بۆ ده‌رچووانی زانكۆ‌و شێوازی كاركردن و میكانیزمی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیاندا، وه‌زیری كشتوكاڵ رایگه‌یاند: له چه‌ند رۆژی ئاینده ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌ت كۆده‌بینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی میكانیزمی گونجاو دابنێین به چ شێوازێك زه‌وییه‌كان بده‌ین به ده‌رچووان و چۆن كاریان تێدا بكرێت، هه‌روه‌ها كار بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ین دوای كاركردن له‌و زه‌وییانه‌دا میكانیزمێك دابنێین به‌روبوومه‌كان ساخبكرێنه‌وه‌و له ئێستاوه هه‌وڵده‌ده‌ین بازاڕیان بۆ دابینبكه‌ین. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure